فەیسبووک بە تایبەتمەندییەکی نوێ ڕکابەری “تیک تۆک” دەکات



گەشەپێدەرانی کۆمپانیای مێتا ڕایانگەیاند کە بەرنامەی فەیسبووک لەسەر مۆبایلە زیرەکەکان شێوازێکی نوێی نیشاندانی ڤیدیۆ پەرەپێدەدات، بۆ نیشاندانی ڤیدیۆ بە شێوەی ستوونی هاوشێوەی شێوازی پیشاندانی لە بەرنامەی “تیک تۆک”دا.

بەپێی زانیارییە بەردەستەکان، ئەو تایبەتمەدنییە بۆ نیشاندانی ڤیدیۆکانی Reels و Facebook Live کاردەکات، هەروەها ڤیدیۆکان لەسەر قەبارەی تەواوی شاشەی مۆبایلەکە نیشان دەدات.

سەرەتا بۆ بەکارهێنەرانی بەرنامەکانی فەیسبووک لە ڕێگەی سیستەمی ئای ئۆ ئێس لە ئەمریکا و کەنەدا بەردەست دەبێت، دواتر لە چەند مانگی داهاتوودا بە قەبارەیەکی فراوانتر بۆ بەکارهێنەرانی فەیسبووک بەردەست دەبێت.

شارەزایانی فەیسبووک ئەوەشیان ئاشکراکردووە کە بەهۆی ئەو تایبەتمەندییە نوێیەوە توانای بینینی ڤیدیۆ بە قەبارەی تەواوی شاشە بۆ ڤیدیۆ کلیپە ئاسۆییەکانیش بۆ بەکارهێنەران بەردەستدەبێت، هەروەها ئامڕازەکانی وازهێنان- skip shots لەکاتی سەیرکردنی ڤیدیۆی درێژدا دابین دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا چەند بژاردەیەکی دیکە بۆ بەکارهێنەران دابیندەکات لەوەی ١٠ چرکە ڤیدیۆکە پێشبخەن یاخود بۆ ماوەیەکی کاتی بیوەستێنن.

عەبدوڵا زێدان بڕیاری دەستبەکاربوونی لە پۆستی گەورە شارەوانی وان پێدرا
پێشت عەبدوڵا زێدان بڕیاری دەستبەکاربوونی لە پۆستی گەورە شارەوانی وان پێدرا
باندێکی بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا
دواتر باندێکی بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا
ەیوەندیدار