پارێزگایەکی عێراق هاوردەکردنی خواردنەوە کحولییەکان قەدەغە دەکات



لە پارێزگایەکی عێراق قەدەغەی هاوردەکردن و فرۆشتنی خواردنەوە کحولییەکان کرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، خالید کەربولی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار، قەدەغەکردنی هاوردەکردن و فرۆشتنی خواردنەوە کحولییەکان لە پارێزگای ئەنبار ڕاگەیاند.

خالید کەربولی ڕایگەیاندووە، ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار بڕیارێکی دا کە هاوردەکردن و فرۆشتنی خواردنەوە کحولییەکان لە هەموو شارەکانی ئەنبار قەدەغە بکات وەک بەشێک لە پلانی حکومەتی ناوخۆیی نوێ بۆ نەهێشتن و بەرەنگاربوونەوەی تەشەنەسەندنی خواردنەوە کحولییەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی خۆجێی ئەنبار چاودەخشێنێتەوە بەو ڕەزامەندیانەی کە داویەتی بۆ هاوردەکردن و فرۆشتنی خواردنەوە کحولییەکان و فرۆشتنیان لە هەندێک لە شارەکانی ئەنبار، لەنێو ئەو ڕێوشوێنانەی لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە گیراوەتەبەر بۆ بەدواداچوون و سزادانی ئەو کەسانەی کە سەرپێچی ڕێنماییەکانی حکومەت دەکەن.

چی دەربارەی شیزۆفرێنیا دەزانیت؟
پێشت چی دەربارەی شیزۆفرێنیا دەزانیت؟
مەحمود عوسمان: دادگای فیدراڵی بە تەواوی هەرێمی کوردستانی لاواز کردووە
دواتر مەحمود عوسمان: دادگای فیدراڵی بە تەواوی هەرێمی کوردستانی لاواز کردووە
ەیوەندیدار