وەزارەتی دارایی عێراق بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیاری دا



وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاریدا بە خەرج كردنی مووچەی سەرجەم هێزە ئەمنی و سەربازییەكان و دەڵێت: بە پشت بەستن بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی مووچەیان بۆ هەرێم خەرج كردووە.

وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە درێژەی ڕێکارەکانی وەزارەت بۆ دابینکردنی دارایی مووچەی هەرێم بەگوێرەی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی، بەشی ژمێریاری وەزارەت دەستیکرد بە دابینکردنی دارایی بڕی ئەو مووچەیەی مابووەوە بۆ ئەندامانی دامودەزگا ئەمنییەکانی هەرێم بۆ مانگی شوبات.

ڕاشیگەیاندووە، خەرج كردنی ئەو بەشەی دیكەی مووچە بەگوێرەی ئەوەیە، كە لە نووسراوی وەزارەتی دارایی بۆ بەشی ژمێریاری بە ژمارە 9133 لە 4/3/2024 هاتووە دوای ئەوەی هەموو ئەو مەرجانە پەیڕەو کراون، كە لە دابینکردنی دارایی مووچەی فەرمانبەرانی حکومەتی فیدڕاڵیشدا هەن.

جەختیشی كردۆتەوە، پشتیان بەستوورە بەو ڕەزامەندییەی لە نووسراوی دیوانی چاودێری دارایی هاتووە بە ژمارە 8422 لە 3/28/2024 و 8670 لە 4/1/2024.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق نزیكەی 353 ملیار دیناری دیكەی بۆ مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكانی هەرێم نارد و پێشتریش بڕی 608 ملیار دیناری ڕەوانەكردبوو، بەوەش كۆی پارەی نێدراو بۆ مووچەی مانگی شوبات 960 ملیار دینارە.

سودانی بۆ سێ مووچەکەی ساڵی پێشوو بڕیاریدا
پێت سودانی بۆ سێ مووچەکەی ساڵی پێشوو بڕیاریدا
شایستەکانی وانەبێژان پێش جەژن خەرجدەکرێت
دوات شایستەکانی وانەبێژان پێش جەژن خەرجدەکرێت
پەیوەندیدار