سودانی بۆ سێ مووچەکەی ساڵی پێشوو بڕیاریدا



پەرلەمانتارێکی عێراق چارەنووسی سێ مووچە نەدراوەکەی ساڵی 2023ی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشکرا دەکات.

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە (خەڵک)ی ڕاگەیاند، نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەوەڵامی داواکاری مووچەی نەدراوی سێ مانگی ساڵی ٢٠٢٣ ی مووچەخۆرانی هەرێم دەڵێ؛ “ئێمە پابەندین بەکارکردن بەیاسای بودجە و بڕیاری دادگای فیدراڵی”.

ڕاشیگەیاند، لە ٢٥/٢/٢٠٢٤ لەگەڵ ٢٥ پەرلەمانتاری دیکە داوای ئەو سێ مووچە نەدراوەمان لەسەرۆک وەزیرانی عێراق کرد، بەپێی وەڵامەکەی نووسینگەی سەرۆک وەزیران، عێراق دانەوەی ئەو سێ مووچە بەئەرکی خۆی نازانێ.

حکومەتی هەرێم لەساڵی 2023 دا مووچەی مانگەکانی 10 و 11 و 12 فەرمانبەرانی دابەشنەکرد و هۆکارەکەی بۆ نەناردنی پارە و بودجە و پشکی هەرێم لەلایەن بەغداوە گەراندەوە، هاوکات بەغدا ڕایگەیاندبوو بەپێی ئەو وردبینیانەی کراوە هەرێم لەو بڕەی بۆی دیاریکراوە پارەی وەرگرتووە، تا ئێستاش چارەنووسی ئەو سێ مووچەیە بە نادیاری ماوەتەوە.

كۆمسیۆن فۆڕمی دامەزراندنی بۆ سەر سندوقی دەنگدان لە كوردستان ڕاگەیاند
پێشت كۆمسیۆن فۆڕمی دامەزراندنی بۆ سەر سندوقی دەنگدان لە كوردستان ڕاگەیاند
وەزارەتی دارایی عێراق بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیاری دا
دواتر وەزارەتی دارایی عێراق بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیاری دا
ەیوەندیدار