شایستەکانی وانەبێژان پێش جەژن خەرجدەکرێت



وەزیری پەروەردە وادەی دابەشکردنی شایستەی دارایی وانەبێژانی بۆ مانگی ١٢ ڕاگەیاند.

ئالان حەمە سەعید،وەزیری پەروەردە ڕایگەیاند: سەبارەت بە شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە زوترین کات و پێش جەژن شایستە داراییەکانیان خەرج بکرێت،

شایستەی داریی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی ١٢ هێشتا دیار نییە کەی خەرجدەکرێت،بەپێی ئەملێدوانەی وەزیری پەروەردە بێت ڕەنگە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بێت،  هەرچەندە پێشتر ئەو بڕەی بۆ مامۆستایانی وانەبێژ دابینکراوە لە داهاتی ناوخۆ بووە، ئەمە وێڕای ئەوەی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژیش هاوشێوەی مامۆستایانی میلاک دواکەوتووە، بەڵام هێشتا جیاوازی مووچە هەیە و مامۆستایانی میلاک مووچەی مانگەکانی 10 و 11 و 12 ی بە نادیاری ماوەتەوە.

وەزارەتی دارایی عێراق بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیاری دا
پێشت وەزارەتی دارایی عێراق بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیاری دا
بە ١٤ ڕێگا لە دوای تەمەنی ٣٠ ساڵی گرنگی بە پێستت بدە
دواتر بە ١٤ ڕێگا لە دوای تەمەنی ٣٠ ساڵی گرنگی بە پێستت بدە
ەیوەندیدار