بە ١٤ ڕێگا لە دوای تەمەنی ٣٠ ساڵی گرنگی بە پێستت بدە



ژنان لە دوای تەمەنی ٣٠ ساڵی پێویستە گرنگی زیاتر بە پێستیان بدەن، بەو پێیەی زیاتر کاریگەری تەمەنیان لەسەر دەردەکەوێت.

متمانەی خانمان لەگەڵ گەیشتنیان بە تەمەنی ٣٠ ساڵی زیاتر دەبێت، بەم متمانەیەش خووی تەندروست پەیڕەو دەکەن بۆ پاراستنی تەندروستی و جێبەجێکردنی ڕۆتینی چاودێری پێست بۆ زیادکردنی هەستی ئاسوودەیی و بەدەستهێنانی پێستێکی نەرم و جوان

لەم تەمەنەدا ڕەنگە هەندێک نیشانەی وشکبوونەوە لەسەر پێستت دەربکەوێت، نهێنی لێرەدا ئەوەیە کە چۆن پێستت بە ڕەونەقداری و شێداری بهێڵیتەوە، تا بە دوور بیت لە دەرکەوتنی چرچ و لۆچی دەموچاو.

یەکەم، باشتر وایە دوای تەمەنی ٣٠ ساڵی ڕۆتینی چاودێری پێست پەیڕەو بکرێت بە پاککردنەوەی پێست بە بەکارهێنانی جۆرێک لە پاککەرەوەی گونجاو بۆی، هەروەها تۆنەرێک بۆ داخستنی کونیلەکانی پێست بۆ ئەوەی تۆز و پیسی لەناویاندا کۆنەبێتەوە، لە کۆتاییشدا شێدارکەرەوە بۆ پێستت بەکاربهێنە، بۆ بەدەستهێنانی پێستێکی نەرم و تەندروست و درەوشاوە.

دووەم، پێویستە ڕێجیمێکی تەندروست و هاوسەنگ لە سەوزە و میوە پەیڕەو بکەیت، بۆ ئەوەی ژەهرەکان لە جەستەدا لاببەیت و پێستێکی ڕوون و تەندروست بەدەستبهێنیت کە دوور بێت لە زیپکە و پەڵە.

سێیەم، لەکاتی هەڵبژاردنی کەرەستەی جوانکاری سروشتی یان بازرگانیدا دڵنیابە لەوەی کە پێکهاتە سەرەکییەکانی تێدایە کە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش و تازەتر بە پێست دەبەخشێت، گرنگترین ئەو پێکهاتانە بریتین لە ترشی هیالۆرۆنیک، دژە ئۆکسان، ڤیتامین C، و گلایکۆلیک، بۆ پاراستنی پێست لە پیربوونی پێشوەختە.

چوارەم، باشتر وایە چەندین ماسکی سروشتی لە ماڵەوە دروست بکەیت و بیخەیتە ناو ڕۆتینی چاودێری پێستتەوە دوای ٣٠ ساڵی، بۆیە دەتوانرێت ماست لەگەڵ هەنگوینی سروشتی بەکاربهێنرێت، کە بیدەیت لە دەموچاو و مل بۆ ماوەی ١٥ خولەک، پاشان پێست بە ئاوی شلەتێن بیشۆیت .

پێنجەم، پێویستە تەواوکەرە خۆراکیەکان بخۆیت کە ڤیتامین C و ڤیتامین E لەخۆدەگرێت، چونکە ئەم ڤیتامینانە یارمەتی بەرهەمهێنانی کۆلاجین دەدەن، کە پێویستە بۆ پاراستنی تەندروستی و بەرەنگاربوونەوەی نیشانەکانی پیربوون.

شەشەم، باشتر وایە بەردەوام بیت لە وەرزشکردن، وەک ڕۆیشتن بۆ ماوەی ٣٠ خولەک، بۆ ئەوەی یارمەتی پاککردنەوەی پێست و ڕزگاربوون لە ژەهرەکان بدات.

حەوتەم، پێویستە بڕی پێویست ئاو بخورێتەوە، بەلایەنی کەمەوە ٨ بۆ ١٠ کوپ ئاو ڕۆژانە، بۆ پاراستنی شێداری پێست و لەش و ڕزگاربوون لەو ژەهرانەی کە لە جەستەدا کۆبوونەتەوە.

هەشتەم، پێویستە مانگانە لانیکەم جارێک بچیتە سەنتەرەکانی جوانکاری بۆ پاککردنەوەی پێست.

نۆیەم، بەردەوام بە لە بەکارهێنانی کرێمی شەوانە بۆ شێدارکردنی پێست و ڕزگاربوون لە پەڵە، چونکە پێست دەتوانێت بە درێژایی شەو سوودی لێ وەربگرێت.

دەیەم، دەتوانیت لە ماڵەوە سکرابی سروشتی پێست دروست بکەیت بە بەکارهێنانی پێکهاتە سادەکان بە تێکەڵکردنی شەکر، هەنگوین و ئاوی لیمۆ.

یانزەیەم، پێویستە دژەخۆر بەکاربهێنرێت بۆ پاراستن لە بەرکەوتنی زیانەکانی خۆر، دژەخۆری SPF 30 بە کاریگەرترین دادەنرێت بۆ خانمانی سەرووی ٣٠ ساڵ.

دوانزەیەم، پێویستە جگەرەکێشان قەدەغە بکرێت، چونکە کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی پێست و لەش دەبێت، ژەهرەکان دەخاتە ناو لەش و دەبێتە هۆی ڕوخسارێکی ناتەندروست.

سیانزەیەم، لەش پێویستی بە بەکارهێنانی شێدارکەرەوە هەیە بۆ ناوچە جیاوازەکانی لەش کە زیاتر لە شوێنەکانی دیکە وشکدەبێتەوە.

چواردەیەم، هێڵی ورد و چرچ و لۆچی دەوری چاو لە تەمەنی ٣٠ ساڵییەوە دەست بە دەرکەوتن دەکات، بۆیە باشترە کرێمێکی تایبەت بە کەمکردنەوەیان بەکاربهێنرێت.

شایستەکانی وانەبێژان پێش جەژن خەرجدەکرێت
پێشت شایستەکانی وانەبێژان پێش جەژن خەرجدەکرێت
بڕیار ڕەشید: ناردنی مووچە پەیوەستە بە هەماهەنگی هەرێمی کوردستانەوە
دواتر بڕیار ڕەشید: ناردنی مووچە پەیوەستە بە هەماهەنگی هەرێمی کوردستانەوە
ەیوەندیدار