بڕیار ڕەشید: ناردنی مووچە پەیوەستە بە هەماهەنگی هەرێمی کوردستانەوە



ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، ناردنی مووچە لە پێش جەژن، پەیوەستە بە ئاستی هەماهەنگی ئەو شاندەی حکومەتی هەرێم کە ئێستا لە بەغدایە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، دوای چەندین سەردان و پەیوەندی بەرپرسانی حکومەتی فیدڕاڵ تێگەیشتین لەوەی ناردنی مووچەی مانگی سێ لە چەند ڕۆژی داهاتوو پەیوەستە بە هەماهەنگی وەفدی هەرێم لەگەڵ بەغدا.

وتیشی: “ئەگەر ئەو شاندەی ئێستا لەبەغدایە کارئاسانی بکات و هەماهەنگ بێت لەگەڵ بەغدا پێش جەژن لەهەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی سێ دەنێردرێت”.

درەنگانی دوێنێ شەو شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارای، بە مەبەستی چارەسەرکردنی پرسی مووچە و بودجە گەیشتنە بەغدا.

بە ١٤ ڕێگا لە دوای تەمەنی ٣٠ ساڵی گرنگی بە پێستت بدە
پێشت بە ١٤ ڕێگا لە دوای تەمەنی ٣٠ ساڵی گرنگی بە پێستت بدە
وەزارەتی دارایی: بەمزووانە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازار دەکەین
دواتر وەزارەتی دارایی: بەمزووانە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازار دەکەین
ەیوەندیدار