ئەم جارەش زانا هۆڵەندییەکە پێشبینی بوومەلەرزەکەی تایوانی کردبوو



بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.4 پلە تایوانی هەژاند، بەهۆیەوە زیانی گیانی و ماددی لێکەوتەوە، زانا هۆڵندییەکەش پێشتر هۆشداری دابوو.

فرانک هۆگربیتس، پسپۆڕی فەلەکناسی هۆڵەندی دوای ماوەیەکی کەم لە کارەساتەکەی تایوان لە هەژماری خۆی لە پلاتفۆرمی ئێکس بڵاویکردەوە و وەبیریهێنایەوە کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر باسی ئەگەری ڕوودانی بوومەلەرزەیەکی گەورەی کردبوو.

لینکی پۆستەکەی هاوپێچ کردووە کە شیکارییەکی وردی ئەو نیشاندەرانەی پێش بوومەلەرزەکەی تایوان لەخۆدەگرێت، تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، شیکارییە نوێیە هەسارە و بوومەلەرزەییەکان ئاماژە بەوەدەکەن، بەپێی ئەو هێڵە گرافیکییەی کە لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا درێژبووەتەوە، ئەگەری ڕوودانی بومەلەرزەیەکی گەورە هەیە.

هەفتەیەک پێش ئێستا زانا هۆڵەندییەکە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە، کە پێشبینی “زیادبوونی بومەلەرزەیی” دەکات لە ڕۆژانی داهاتوودا بەبێ ئەوەی بە تەواوی دیاری بکات کە چییە  و بە چ شێوازێکە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.4 پلە و بە قوڵایی 1.5 کیلۆمەتر تایوانی هەژاند، کە بووە هۆی پچڕانی کارەبا لە چەند ناوچەیەکی شارەکە، هۆشدارییەکیش دەرچووە لەبارەی ڕوودانی شەپۆلی تسونامی لەسەر دوورگەکانی باشووری ژاپۆن و فلیپین.

لە کاتێکدا میدیا فەرمییەکانی تایوان بڵاویانکردەوە کە ئەمە بەهێزترین بوومەلەرزەیە کە لە ماوەی 25 ساڵدا لە تایوان ڕوویدابێت.

ئاژانسی هەواڵی ناوەندیی فەرمی تایوان ڕایگەیاند، ئەمە بەهێزترین بوومەلەرزە لە دوای ساڵی 1999ەوە لە دورگەکە ڕوویدابێت، کە دوایین بوومەلەرزە بە گوڕی 7.6 پلە نزیکەی دوو هەزار و 400 کەس گیانیان لەدەستدا و 50 هەزار باڵەخانە بە تەواوی یان بەشێکی وێرانبوون لە یەکێکە لە خراپترین بوومەلەرزەکان کە لە تایوان تۆمارکراوە.

یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان لە ٨ وڵات دیاریکرا
پێشت یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان لە ٨ وڵات دیاریکرا
گرژییەکانی باکووری کوردستان بەردەوامن و دەیان کەس دەستگیرکران
دواتر گرژییەکانی باکووری کوردستان بەردەوامن و دەیان کەس دەستگیرکران
ەیوەندیدار