سەرلەنوێ زانا هۆڵەندییەکە هۆشداری لە ڕوودانی بوومەلەرزە دەدات



سەرلەنوێ فرانک هۆگربیتس، زانای بەناوبانگی هۆڵەندی دەرکەوتەوە وهۆشداری دەدات کە نزیک بوونەوە و جووتبوونی ژمارەیەک هەسارە لە ڕۆژانی نێوان 13-17ی ئەم مانگە مەترسی دروستبوونی بوومەلەرزەی کاولکاری لێدەکرێت.

زاناکە کە زیاتر لە چوار مانگە بی دەنگە، جارێکی دیکە بە بڵاونکردنەوەی پەیامێک لە ڕێی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکسەوە، هۆشداری لە دروستبوونی بوومەلەرزە دا.

فرانک هۆگربیتس ڕوونیکردەوە کە دوای 14 ساڵ، جارێکی دیکە خۆر و موشتەری و ئۆرانۆس جووت دەبن و ئەمجارە بە هۆی عەتارد و زوهرەوە چوار جووتبوونی دیکەوە ڕوو دەدەن، ئەمەش مەترسی ئەوەی لێ دەکرێت کە بوومەلەرزەی بەهێز ڕوو بدات کە گوڕەکەی بگاتە هەشت پلە بە پێوەری ڕێختەر.

ئاماژەشیدا بەوەی پێدەچێت ئەو جووتبوونەی هەسارەکان بە تایبەتیش لەمڕۆ و سبەینێدا، دۆخێکی هەستیار لەسەر زەوی دروست بکات و ببێتە هۆی دروستبوونی بوومەلەرزە.

فرانک هۆگربیتس ئەوەشی خستەڕوو کە لە چوارشەممەوە تا سەرەتای ڕۆژی پێنجشەممە، مانگ لەگەڵ موشتەری و ئۆرانۆس جووت دەبێت و ئەمەش زۆر گرنگ دەبێت.

جەختیشیکردەوە کە ڕۆژانی 14 و 15 و 16ی ئەم مانگە یەکلاکەرەوە دەبن وبۆ ڕوودانی ئەو دۆخە هەستیارە و لەگەڵ ئەوەشدا ئاماژەی دا بەوەی کاریگەریی بوومەلەرزەکە بگاتە 17ی مانگ.

ئەوەشی بەبیرهێنایەوە کە ساڵی 2004 کاتێک خۆر و زوهرە و مەریخ جووتبوون، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 9.3ی ڕێختەر لە کەناراوەکانی دورگەی سۆمەترە ڕوویدا.

فرانک هۆگربیتس ڕاشیگەیاند، لە خراپترین سیناریۆدا بوومەلەرزە بە گوڕی هەشت پلەی ڕیختەر ڕوودەدات.

دراما تورکییەکان هەرێمی کوردستان نا، بەڵکو جیهانی داگیر کردووە
پێشت دراما تورکییەکان هەرێمی کوردستان نا، بەڵکو جیهانی داگیر کردووە
٣٥ هەزار فەڵەستینی نوێژی تەراویح لە مزگەوتی ئەقسا ئەنجام دەدەن
دواتر ٣٥ هەزار فەڵەستینی نوێژی تەراویح لە مزگەوتی ئەقسا ئەنجام دەدەن
ەیوەندیدار