گرژییەکانی باکووری کوردستان بەردەوامن و دەیان کەس دەستگیرکران



هێزە ئەمنییەکانی تورکیا دەیان کەسیان لە باکووری کوردستان دەستگیرکرد کە دژی دوورخستنەوەی سەرۆکی گەورە شارەوانی وان خۆپیشاندانیان کرد و پەرلەمانتارێکی پێشووی پارتی فەرمانڕەوای تورکیاش داوا لە دەستەی هەڵبژاردن دەکات لە بڕیارەکەی پاشگەز بێتەوە.

دوای ئەوەی دوێنی دەستەی هەڵبژاردنی تورکیا بڕیاری دا مافی عەبدوڵا زەیدان، سەرۆکی هەڵبژێردراوی گەورە شارەوانی وان زەوت بکات و لە بری ئەو پۆستەکە بدرێتە کەسێکی پارتی داد و گەشەپێدانی فەرمانڕەوا، خۆپیشاندان و ناڕەزایی لە چەند شارێکی باکووری کوردستان دەستیپێکرد.

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند 89 کەسیان لە وان، جۆلەمێرگ، سێرت، شرنەخ و ئێلهی باکووری کوردستان لەگەڵ ئیزمیری ڕۆژئاوای تورکیا دەستگیرکرد.

لە لایەکی دیکەشەوە عەبدولموتەلیب ئۆزبەک، پەرلەمانتاری پێشووی ئاکپارتی داوای کرد بڕیاری زەوتکردنی مافی گەورە شارەوانی وان لە عەبدوڵا زەیدان هەڵبوەشێندرێتەوە و ڕایگەیاند، پێویستە لەسەرمان ڕێز لە خواستی گەل بگرین و خۆمان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو ئامادە بکەین. هیواشی خواست بڕیارەکە هەڵبوەشێنرێتەوە.

لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکاندا، عەبدوڵا زەیدان 55.48٪ی دەنگەکانی پارێزگای وانی بەدەستهێنا و ڕکابارەکەشی لە پارتی داد و گەشەپێدان تەنها 27.15ی دەنگەکانی بەدەستهێنابوو.

بڕیارە ئەمڕۆش شاندێکی دەمپارتی لەبارەی دوورخستنەوەی کاندیدە براوەکەیانەوە، سەردانی دەستەی باڵای هەڵبژاردن بکات.

ئەم جارەش زانا هۆڵەندییەکە پێشبینی بوومەلەرزەکەی تایوانی کردبوو
پێشت ئەم جارەش زانا هۆڵەندییەکە پێشبینی بوومەلەرزەکەی تایوانی کردبوو
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانى عێراق: هیچ وادەیەک بۆ دواخستنى هەڵبژاردن نییە
دواتر کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانى عێراق: هیچ وادەیەک بۆ دواخستنى هەڵبژاردن نییە
ەیوەندیدار