کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانى عێراق: هیچ وادەیەک بۆ دواخستنى هەڵبژاردن نییە



وتەبێژى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق ڕایگەیاند، هیچ وادەیەک بۆ دواخستنى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان نییە و دواخستنى هەڵبژاردن لە دەستى سەرۆکى هەرێمى کوردستاندایە.

جومانە غەلاى، وتەبێژى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق ڕایگەیاند، کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان بەردەوامە لە ئامادەکارییەکانى بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان.

وتیشى، وەرگرتنى ناوى کاندید و لیستەکان کۆتاییهاتووە و ڕێگە بە تۆمارکردنى ناوى نوێ و کشانەوەى کاندید و هاوپەیمانییەکان نادرێت.

جومانە غەلاى ڕوونیکردەوە، 7ی نیسان تیروپشک بۆ پێدانى ژمارە بە کاندید و هاوپەیمانییەکان دەکەین و ژمارەى لیست و کاندیدەکان لە ژمارە 101ەوە دەستپێدەکات، هاوکات 173 ناوەندى تۆمارکردنى کارتى دەنگدانمان کردووەتەوە، داوا لە دەنگدەران دەکەین بچن کارتەکانیان وەربگرنەوە.

جەختیشیکردەوە، هیچ داواکارییەکیان بۆ دواخستنى هەڵبژاردن بەدەست نەگەیشتووە و دواخستنى هەڵبژاردن لە دەستى سەرۆکى هەرێمى کوردستاندایە.

گرژییەکانی باکووری کوردستان بەردەوامن و دەیان کەس دەستگیرکران
پێشت گرژییەکانی باکووری کوردستان بەردەوامن و دەیان کەس دەستگیرکران
عێراق لە ڕیزبەندی خراپترین وڵاتانی جیهاندایە بۆ مووچە
دواتر عێراق لە ڕیزبەندی خراپترین وڵاتانی جیهاندایە بۆ مووچە
ەیوەندیدار