عێراق لە ڕیزبەندی خراپترین وڵاتانی جیهاندایە بۆ مووچە



گۆڤارێکی ئەمریکی ڕیزبەندی وڵاتانی جیهانی کردووە، بۆ تێکڕای مووچەی هەر تاکێک لە مانگێکدا، بەو پێیە عێراق لە ڕیزبەندی خراپترین وڵاتەکاندایە.

تێکڕای مووچەی تاکێکی عێراقی بۆ ساڵی ٢٠٢٤ بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو تا ڕادەیەک جێگیر بووە، سەرەڕای گۆڕانکاری لە تێکڕای مووچەی مانگانە لە زۆرێک لە وڵاتان، عێراق لە پلەی ٨٩ی جیهاندایە لە کۆی ١٩٦ وڵاتی جیهان.

تێکڕای مووچەی مانگانەی تاکێکی عێراقی گەیشتووەتە ٥٨٣ دۆلار، ئەمەش هەمان تێکڕای مووچەی مانگانەیە کە ساڵی ڕابردوو تۆمارکرا، هاوکات تێکڕای مووچەی زۆرێک لە وڵاتانی جیهان گۆڕانکاری بەسەردا هات.

بەگوێرەی گۆڤاری سی وۆرلدی ئەمریکی، سویسرا لە پلەی یەکەمدا هاتووە و تێکڕای مووچەی مانگانەی هەر تاکێک ٨ هەزار و ١١١ دۆلار بووە، بە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٣ زیادیکردووە کە ٦ هەزار و ١٤٢ دۆلار بوو.

لەنێو وڵاتانی عەرەبیدا عێراق لە پلەی دەیەمدایە، ئیمارات لە پلەی یەکەمی جیهانی عەرەبی و ١٨هەمینە لە جیهاندا، بە تێکڕای مووچەی مانگانە سێ هەزار و ٦٦٣ دۆلارە، پاشان، قەتەر، سعودیە، کوێت، بەحرەین، مەغریب، لوبنان، فەڵەستین، ئوردن، لە دواتردا عێراق دێت.

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانى عێراق: هیچ وادەیەک بۆ دواخستنى هەڵبژاردن نییە
پێشت کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانى عێراق: هیچ وادەیەک بۆ دواخستنى هەڵبژاردن نییە
ڕۆژانی جەژن باران، تەرزە و ھەورەبروسکە دەبێت
دواتر ڕۆژانی جەژن باران، تەرزە و ھەورەبروسکە دەبێت
پەیوەندیدار