ڕۆژانی جەژن باران، تەرزە و ھەورەبروسکە دەبێت



شارەزایەکی کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای ڕاگەیاند، لە سەرەتای ھەفتەی ئایندەوە پێشبینی دەکرێت بارانبارین، تەرزە و ھەورەبروسکە دەستپێبکاتەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، ماوەی ھەفتەیەک زیاترە ناوچەکانمان لە ژێر کاریگەری بەرزەپاڵەپەستۆیەکی ھەوایە کە بارستە ھەوای گەرم و وشکی لە باکووری ئەفریقاوە بەفراوانی ھێناوەتە سەر زۆرێکی ناوچەکانی دەریای ناوەڕاست و وڵاتانی شام و تورکیا و عێراق و ھەرێمی کوردستان پلەکانی گەرما بەھۆیەوە بەرزبووەتەوە.

وتیشی، ھاوکات چەندین ڕۆژە بەھۆی چالاکی بەھێزی نزمەپاڵەپەستۆکانی دەریای سوور و ھاتنی بڕێکی زۆری شێ بۆ سەر ناوچەکانی وڵاتی سعودیە تەرزە و بارانێکی زۆر دەبارێت لەگەڵ ئەوەشدا لەھەندێ ناوچەدا باران و تەرزەکان بەجۆرێک بەھێزن تا رادەیەکی زۆر نا ئاسایی دەبینرێت، قەبارەی تەرزەکان گەورە و زیانگەیەنەر بوون کە بارینی تەرزەی گەورە لەسەرەتای ئەمساڵەوە بەروونی بەرچاو دەکەوێت، لە زۆربەی وڵاتانی جیھاندا و ماوەی ڕابردووش لە ھەندێک شوێنی کوردستان تەرزە بە قەبارەی گەورە باری و گۆڕانی کەشوھەوا زەقتر دەبینرێت و دیاردەکانی کەش توند و تیژتربوون !

ئاماژەی بەوەکرد، پلەکانی گەرما لە ڕۆژانی داھاتوودا بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت و بەراورد بە ماوەی ئێستا 2 تا 3 پلەی دیکە بەرزدەبێتەوە، لە سەرەتای ھەفتەی ئایندەوە لە ڕۆژی یەکشەممەی 7 ی مانگەوە ان شاء الله پێشبینی دەکرێت شەپۆلەکانی دەریای ناوەڕاست و بە تایبەت دەریای سوور بەھاتنی بارستە ھەوای شێدار بۆ سەر ناوچەکانمان چالاکببێتەوە و بارانبارین، تەرزە و ھەورەبروسکە دەستپێبکاتەوە بەتایبەت لە ڕۆژانی 8 و 9 ی مانگ چەقی کاریگەری ئەو ناسەقامگیریە دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر ھەیە تا 12ی مانگیش ناوبەناو بەردەوام ببێت کە زیاتر لەم کاتەدا بەشێوەی تاو تاو باران و تەرزە دەبارێت و ڕێژەی دابارینەکان لە دیاریکردندا بۆ شوێنەکان ڕوون نابێت و جیاوازیەکانی دابارین زۆرتر دەبن لەنێوان شارێک بۆ شارێک تەنانەت گەرەکێک بۆ گەرەکێکی دیکە.

وتیشی، پێشبینی تاوی بەخوڕی تەرزە و باران و چالاکبوونی ھەورە بروسکەی بەھێز دەکرێت، لە ماوەی سەرەتا و ناوەندی شەپۆلەکەدا پلەکانی گەرما کەمێک نزمبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت و لەماوەی کۆتایدا زیاتر نزمدەبێتەوە، بەڵام ناگاتە ئاستی ساردبوون و کەشێکی فێنک دەبێت.

 

عێراق لە ڕیزبەندی خراپترین وڵاتانی جیهاندایە بۆ مووچە
پێشت عێراق لە ڕیزبەندی خراپترین وڵاتانی جیهاندایە بۆ مووچە
شه‌وی قه‌در
دواتر شه‌وی قه‌در
ەیوەندیدار