بەهای دۆلار بەرەو دابەزینی زیاتر دەچێت



١٠ ڕۆژە بەهای دۆلار دابەزینی بەرچاوی تۆمارکردووە، چاوەڕواندەکرێت سەردانەکەی سوودانی بەهای دینار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبکاتەوە.

ماوەی زیاتر لە ١٠ مانگ دەبێت کە بەهای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر ١٥٢ هەزار دینار و زیاتر بووە، هەرچەندە ئابووریناسان پێشبینیان دەکرد، پاش سەری ساڵ بەهای دۆلار دابەزینی بەرچاو تۆماربکات، بەڵام بەهای دۆلار لە بەرزیدا مایەوە.
نزیک ١٠ ڕۆژێک دەبێت، کە دۆلار بەردەوام بەهاکەی لە دەستداوە، ڕۆژی ٢٣ی مانگی ڕابردوو بەهای ١٠٠ دۆلار گەیشتە ١٤٩ هەزار دینار، ئەمڕۆ نرخەکەی گەیشتووەتە خوار ١٤٧ هەزار دینار.

د. بیلال ساڵح، ئابووریناس و مامۆستای زانکۆ لە لێدوانێکدا بۆ (خەڵك) ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لە بازاڕی دراوی عێراقیدا، شەڕێکی قوڵی نێوان دینار و دۆلار هەبووە، ئێستا بەهای دینار لە بەرزبوونەوەدایە، کە ڕێکارەکانی بانکی ناوەندی عێراق ڕۆڵێکی بەرچاوویان لە دابەزینی بەهای دۆلاردا هەیە، جگە لەوەش چاوەکان لەسەر سەردانەی سوودانین بۆ ئەمریکا.

“هەواڵی سەردانی محەمەد شیاع سودانی بۆ ئەمریکا، ئەمە وا دەخوێندرێتەوە، کە کاریگەری دەبێت لەسەر کەمبوونەوەی فشارەکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بۆ سەر عێراق، وە دەرفەتێکی باشتربێت بۆ عێراق”.
د. بیلال پێی وایە، ئەم هەفتەیە بەهای دینار بەرامبەر دۆلار لە نرخەکەی ئێستادا بە جێگیری دەمێنێتەوە، لە هەفتەی داهاتوودا و بە گەیشتنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کۆشکی سپی بەهای دینار بەرزبوونەوەی زیاتر تۆماردەکات، بەهای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی دەچێتە خوار ١٤٥ هەزار دینار.
ئەوەشی خستەڕوو ئەو ڕۆژەی چاوپێکەوتنی نێوان محەمەد شیاع سودانی و جۆو بایدن دەبێت، بەهای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە ١٤٠ هەزار دینار دەبێت، بەڵام قورسە بەهای دینار زیاتر بەرزببێتەوە، بگاتە خوار ١٤٠ هەزار دینار.
ئەگەریش بگات خوار ١٤٠ هەزار کاتی دەبێت، چونکە دوای زیاتر لە ساڵێک و چوار مانگ نزمی بەهای دینار، بازاڕی دراو بۆ ئەو بەرزبوونەوەیەیەی بەهای دینار ئامادەنییە.

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.4 پلە بەپێوەری ڕێختەر تایوانی هەژاند
پێشت بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.4 پلە بەپێوەری ڕێختەر تایوانی هەژاند
بانکی ناوەندی عێراق کەمبوونەوەی ڕێژەی پێدانی قەرز ئاشکرا دەکات
دواتر بانکی ناوەندی عێراق کەمبوونەوەی ڕێژەی پێدانی قەرز ئاشکرا دەکات
ەیوەندیدار