بانکی ناوەندی عێراق کەمبوونەوەی ڕێژەی پێدانی قەرز ئاشکرا دەکات



بەشی ئامار و توێژینەوە لە بانکی ناوەندی عێراق کەمبوونەوەی ڕێژەی قەرزە ناجێگیرەکانی بەرامبەر بە کۆی گشتی قەرزەکان ئاشکرا کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەشی ئامار و توێژینەوە لە بانکی ناوەندی عێراق کەمبوونەوەی ڕێژەی قەرزە ناجێگیرەکانی بەرامبەر بە کۆی قەرزەکان ئاشکرا کرد.

بەشی ئامار و توێژینەوە ئەوەشی خستووەتەڕوو، رێژەی قەرزە ناجێگیرەکان بەرامبەر بە کۆی قەرزی نەختینەیی دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٣دا گەیشتووەتە ٦.٣٪، لە کاتێکدا لە ساڵی ٢٠٢٢دا گەیشتووەتە ٧.٢٪، لە ساڵی ٢٠٢٠دا گەیشتووەتە ٧.٢٪ و لە ساڵی ٢٠٢١دا ٨.٨٪، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٠دا ٨.٩٪ بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێژەی قەرزە ناجێگیرەکان بە کۆی گشتی پارەدانراوەکان بۆ ساڵی ٢٠٢٣ ڕێژەی ٣.٢٪ی تۆمارکردووە بە بەراورد بە سێ ساڵی ڕابردوو، بەو پێیەی لە ساڵی ٢٠٢٢دا ٣.٤٪ بووە، لە ساڵی ٢٠٢١ گەیشتووەتە ٪٤.٩ لەکاتێکدا لە ساڵی ٢٠٢٠دا ٪٥.٢ بووە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، بانکەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەم ڕێژەیە نیشاندەری کارایی کەرتی بانکی عێراقە لە هەوڵەکانی بۆ پەرەپێدانی شێوازی نوێ و سیستەمی پێشکەوتوو بۆ پێدانی قەرز و کەمکردنەوەی مەترسی نەدانی قەرز بەپێی ستانداردە جیهانییەکان.

بەهای دۆلار بەرەو دابەزینی زیاتر دەچێت
پێشت بەهای دۆلار بەرەو دابەزینی زیاتر دەچێت
نرخی زێڕ زیاتر لە 50 دۆلار بەرزبووەوە
دواتر نرخی زێڕ زیاتر لە 50 دۆلار بەرزبووەوە
ەیوەندیدار