بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.4 پلە بەپێوەری ڕێختەر تایوانی هەژاند



بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.4 پلە بە پێوەری ڕێختەر شاری هوالین لە کەناری ڕۆژهەڵاتی تایوان هەژاند کە لە ماوەی 25ساڵی ڕابردوودا ئەمە یەکەمجارە بوومەلەرزەی لەو شێوەیە لەو وڵاتە ڕووبدات.

ناوەندی توێژینەوەی جیۆلۆجی ئەمریکا (USGS)، بڵاویکردەوە چەقی ئەو بوومەلەرزەیەی بە گوڕی 7.4 پلە بەپێوەری ڕێختەر ڕوویداوە 18 کیلۆمەتر باشووری شاری هوالینە لە کەناراوی ڕۆژهەڵاتی تایوان.

بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەوە کە لە قوڵایی 34.8 کیلۆمەتر ڕوویدا، زیان بەر شوێنەکانی نیشتەجێبوونی ناوچەکە گەیشت و بەپێی ئامارە بەراییەکان چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 90 کەسیش برینداربوون.

فەرمانگەی بوومەلەرزەزانی تایوان (CWA)، گوڕی بوومەلەرزەکەی بە 7.2 پلە بە پێوەری ڕێختەر ڕاگەیاند و، بڵاویکردەوە کە چەقەکەی 25 کیلۆمەتری باشووری هوالین بووە و لە قووڵایی 15 کیلۆمەتردا ڕوویداوە.

هەروەها فەرمانگەکە بڵاویکردەوە کە بوومەلەرزەکە بەهێزترین بوومەلەرزەی 25 ساڵی ڕابردوو بووە کە تایوانی هەژاندووە و، هۆشداری دا لە دروستبوونی شەپۆلی گەورە لە ناوچەکانی باکووری دوورگەکە.

شه‌وی قه‌در
پێشت شه‌وی قه‌در
بەهای دۆلار بەرەو دابەزینی زیاتر دەچێت
دواتر بەهای دۆلار بەرەو دابەزینی زیاتر دەچێت
ەیوەندیدار