زانیاری نوێ لە بارەی ناردنی مووچەی مانگی3 ئاشکرا دەکرێت



وەزیری دادی عێراق رایگەیاند، هیچ گرفتێک نییە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانو گەر وردبینی و رێکارەکان تەواوببن بەغد ا پێش جەژن مووچەی مانگی 3 دەنێرێت..

خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، هیچ رێگرییەکی سیاسی و یاسایی نییە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، بەڵام دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی پەلە بکەن بۆ ناردنی لیستی مووچە و داواکارییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق جێبەجێ بکەن، بۆئەوەی پێش جەژنی رەمەزان بەغدا مووچەی مانگی سێ بنێرێت.

وتیشی: ئەگەر وردبینی لە لیستی مووچەخۆران کۆتایی بێت بەغدا پێش جەژن مووچەی مانگی سێ دەنێردرێت.

ئەوە لەکاتێکدایە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئێستا مووچەی مانگی دووی بە تەواوی دابەشنەکردووە،سەرەڕای ئەوەی بەغدا ١٧ رۆژ پارەی ناردبوو بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بیانووی کورتهێنان دابەشی نەدەکرد.

هەردی سەلاح: دوو بەرهەمی هونەری بڵاودەکەمەوە و سوپاس بۆ ئەوانەی دەنگم پێدەدەن
پێشت هەردی سەلاح: دوو بەرهەمی هونەری بڵاودەکەمەوە و سوپاس بۆ ئەوانەی دەنگم پێدەدەن
سودانی بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکەی بەسرە دەکات
دواتر سودانی بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکەی بەسرە دەکات
پەیوەندیدار