مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبێتەوە



مەکتەبی سیاسی یەکێتی بۆ تاوتوێکردنی پرسی هەڵبژاردنە چاوەڕوانکراوەکەی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە.

رزگار حاجی حەمە لێپرسراوی مەکتەبی ھەڵبژاردنەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبێتەوە و بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکەش چەند پرسێکی گرنگ سەبارەت بە ڕەوشی ناوخۆی ھەرێم و عێراق و پرسی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تاوتوێ دەکرێن.

وتیشی، لە کۆبوونەوەکەدا ئامادەکارییەکانی یەکێتی بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا و ئەگەر و پێشھاتەکان سەبارەت بەو پرسە تاوتوێدەکرێن.

کۆبوونەوەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە کاتێکدایە، پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاری داوە بە شداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەکات کە بڕیارە ڕۆژی 10ی حوزەیرانی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

 

بەمەبەستی دابەزاندنی نرخی گۆشت، ئاژەڵ بۆ سلێمانی هاوردە دەکرێت
پێشت بەمەبەستی دابەزاندنی نرخی گۆشت، ئاژەڵ بۆ سلێمانی هاوردە دەکرێت
ئێران هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە لە ئیسرائیل دەکات
دواتر ئێران هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە لە ئیسرائیل دەکات
ەیوەندیدار