ئێران هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە لە ئیسرائیل دەکات



سەرۆکی ئێران هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات و ڕایدەگەیەنێت کە هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەکەیان لە دیمەشق بە بێ وەڵام تێپەڕنابێت.

ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران بۆردومانەکەی دوێنێی ئیسرائیلی ئیدانە کرد کە کونسوڵخانەی ئێرانی لە دیمەشقی پایتەختی سووریا کردە ئاامنج.

وتیشی: “جارێکی دیکە دەستی ئیسرائیل بە هێرش بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق بە خوێنی سەرداران و ئەفسەرانی ئێران سوور بوو و حەوت سەرداری سوپای قودس کە وەکوو راوێژکاری باڵا لە سووریا چالاکیان دەکرد، شەهید بوون”.

سەرۆکی ئێران ڕایگەیاند، هێرشەکە پێشێلکارییەکی ڕوونی بنەما نێودەوڵەتییەکانە و وتیشی: “ئەو تاوانە ناجوامێرانەش بێ وەڵام نامێنێتەوە”.

 

مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبێتەوە
پێشت مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبێتەوە
پاسپۆرتی سلێمانی دەربارەی کارتی نیشتمانیی بڕیاری دا
دواتر پاسپۆرتی سلێمانی دەربارەی کارتی نیشتمانیی بڕیاری دا
ەیوەندیدار