پاسپۆرتی سلێمانی دەربارەی کارتی نیشتمانیی بڕیاری دا



پاسپۆرتی سلێمانی، هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە لەوەی چیتر پێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامە بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکان وەرناگرن.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ڕایگەیاند، لەمەودوا کار بە بەڵگەنامەکانی، پێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عێراقی ناکرێ بۆ ڕاییکردنی کاروبارەکانی مامەڵەی پاسپۆرت لەسەرجەم بەڕێوبەرایەتییەکان و نووسینگەکانی دەرکردنی پاسپۆرت لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا.

ڕوونیشیکردەوە کە بەڕێوبەری گشتی ڕەگەزنامەو پاسپۆرت و نیشنگەی بەغدا لەسەر داوای وەزیری ناوخۆی عێراق، بە نووسراوێکی فەرمی ئاگاداری کردوون کە پێویستە لەمەودوا کارکردن بە هەر یەک لە بەڵگەنامەکانی ڕەگەزنامەو پێناسی باری شارستانی عێراقی ڕابگیرێ.

پاسپۆستی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو کە لەمەودوا بۆ جێبەجێ کردنی سەرجەم مامەڵەکانی پاسپۆرت تەنها کارتی نیشتمانی وەک بەڵگەی فەرمی وەردەگیرێت.

پێشتر وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاندبوو لە 1ی ئاداری 2024ەوە کارتی نیشتمانیی دەکرێتە تاکە بەڵگەنامە بۆ ڕاییکردنی مامەڵە فەرمییەکان، بەڵام دواتر وادەکە تاوەکو 1ی نیسان درێژکرایەوە.

لە سەرەتای ئەم مانەگەشەوە دەست بە جێبەجێکردنی بڕیارەکە کرا و کارکردن بە پێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامە ڕاگیرا.

ئێران هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە لە ئیسرائیل دەکات
پێشت ئێران هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە لە ئیسرائیل دەکات
کۆمسیۆن دەنگدەرانی هەولێر ئاگادار دەکاتەوە
دواتر کۆمسیۆن دەنگدەرانی هەولێر ئاگادار دەکاتەوە
ەیوەندیدار