کۆمسیۆن دەنگدەرانی هەولێر ئاگادار دەکاتەوە



کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەنگدەرانی هەولێر ئاگادار دەکاتەوە لەوەی کارتی بایۆمەتریان تەواو بووە.

ئەمڕۆ سێشەممە، ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، کارتی دەنگدانی ئەو هاووڵاتییانە تەواو بووە کە تا کۆتایی ساڵی 2023 بە شێوەی بایۆمەتری ناویان تۆمار کردووە.

کۆمسیۆن دەنگدەران هان دەدات بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان بۆ ئەوەی ڕۆژی هەڵبژاردن لە مافی دەنگدان بێ بەش نەبن.

بڕیارە ڕۆژی 10ی حوزەیرانی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت و ڕۆژی شەممەی داهاتووش لە ڕێی تیروپشکەوە ژمارە دەدرێت بە لیستی لایەنە بەشداربووەکان.

پاسپۆرتی سلێمانی دەربارەی کارتی نیشتمانیی بڕیاری دا
پێشت پاسپۆرتی سلێمانی دەربارەی کارتی نیشتمانیی بڕیاری دا
کەشناسی عێراق ڕایگەیاند، هەشت بوومەلەرزە ڕوویداوە
دواتر کەشناسی عێراق ڕایگەیاند، هەشت بوومەلەرزە ڕوویداوە
ەیوەندیدار