کەشناسی عێراق ڕایگەیاند، هەشت بوومەلەرزە ڕوویداوە



دەستەی کەشناسی عێراق ڕایگەیاند، مانگی ڕابردوو 22 بوومەلەرزەیان تۆمارکردووە کە هەشتیان لە ناو عێراقدا بوون.

ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق ڕاپۆرتی مانگانەی خۆی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، مانگی ڕابردوو 22 بوومەلەرزە لە ناوەندەکانی چاودێریکردنی بوومەلەرزە تۆمار کراون.

ڕوونیشیکردەوە لەو ژمارەیە هەشت بوومەلەرزەیان لە ناو خاکی عێراق و 12یان لە ناو تورکیا ڕوویانداوە، هەروەها دووانەکەی دیکەش لە ناو خاکی ئێران و سووریادا ڕوویانداوە.

دەستەی کەشناسی عێراق ئەوەشی خستەڕوو کە لە مانگی ڕابردوودا تێبینی چالاکبوونی بوومەلەرزە لە ناوچە سنوورییەکان، بە تایبەتش لەگەڵ تورکیا کراوە.

کۆمسیۆن دەنگدەرانی هەولێر ئاگادار دەکاتەوە
پێشت کۆمسیۆن دەنگدەرانی هەولێر ئاگادار دەکاتەوە
دادگای فیدراڵی دوو سکاڵا لە دژی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات
دواتر دادگای فیدراڵی دوو سکاڵا لە دژی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات
ەیوەندیدار