ژمارەیەك دبلۆماتكار و دوو سەركردەی باڵای ئێران كوژران



لەڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئیسڕائیلەوە بەشی كونسوڵخانەی ئێران لە نزیك باڵیۆزخانەكەیان لە دیمەشق، بۆردومان كرا و ژمارەیەك دیبلۆماتكار و دوو سەركردەی فەیلەقی قودسی ئێران كوژران.

ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی ئیسرائیل بەشی کونسوڵخانەی سەر بە باڵیۆزخانەی ئێرانیان لە ناوچەی ئەلمەزەی دیمەشق بۆردوومان کرد و بەهۆیەوە محەمەد ڕەزا زاهیدی، سەرکردەی باڵای فەیلەقی قودسی ئێرانی و حاجی ئەبو مەهدی (سەردار ڕەحیمی) جێگری و چەند دیبلۆماتكارێكی كونسوڵخانەكە كوژران.

باڵیۆزی ئێران لە دیمەشق ڕایگەیاندووە، “ئەو بۆردومانە حەقیقەتی كیانی زایۆنی دەردەخات، كە ڕێز لە هیچ یاسایەكی نێودەوڵەتی ناگرێت”.

دەشڵێت: “بەم زووانە ناسنامەی كوژراوەكان ئاشكرادەكەین، كە تا ئێستا 5 بۆ 7 كەس كوژراون، بەڵام لە ئێستادا دارووپەردووی داڕووخاوی باڵەخانەكە لادەبەن بۆ زانینی ژمارەی كوژراوەكان”.

لای خۆشیەوە، ئاژانسی تەسنیم-ی ئێران، لە هەواڵێكدا كوژرانی زاهیدی پشتڕاست كردەوە لەگەڵ كوژرانی 6 كەسی دیكەی باڵیۆزخانەكە و داڕووخانی تەواوی كونسوڵیەی ئێران.

محەمەد ڕەزا زاهیدی کێ بوو؟
زاهیدی سەرکردەی باڵای فەیلەقی قودس بووە لە سوریا و لوبنان، هاوکات جێگری سەرۆکی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای پاسداران بووە.

میدیا ئێرانییەكان وێنەی زاهیدی و لیوا قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێرانیان پێكەوە بڵاوكردۆتەوە، بەڵام ئاماژە بە كاتی دیدارەكە نەكراوە.

بارزانی : بەئاشكرا پەنا بۆ دەستی دەرەكی و دادگای فیدڕاڵ بردرا
پێشت بارزانی : بەئاشكرا پەنا بۆ دەستی دەرەكی و دادگای فیدڕاڵ بردرا
فازڵ نەبی: دابەزینی دۆلار كاتییە و ڕەنگە جارێكی دیكە بەرزببێتەوە
دواتر فازڵ نەبی: دابەزینی دۆلار كاتییە و ڕەنگە جارێكی دیكە بەرزببێتەوە
ەیوەندیدار