فازڵ نەبی: دابەزینی دۆلار كاتییە و ڕەنگە جارێكی دیكە بەرزببێتەوە



بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ھەر چەند رێکار بگرینەبەر تاوەکو گەمەکردن بەبازاڕ و بەقاچاغ بردنی دۆلار بەردەوام بێت نرخی دۆلار بەرامبەر بەدیناری عێراقی جێگیر نابێت و دەشڵێت: ھاتنە خوارەوەی نرخی دۆلار پەیوەندی بەسەردانی شاندی حکومەتی عێراق بۆ ئەمریکا نیە.

د. فازڵ نەبی، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی وتویەتی، “لەو دۆخەی ئێستا عێراقی تێدایە بە بۆچوونی من کاتییە دابەزینی دۆلار و ھەندێک ڕێکاریان گرتووەتەبەر بانکی ناوەندی، بەڵام تاوەکو ئەوانەی قاچاغی و گەمە بە دۆلار دەکەن ڕەنگە گەمەیەکی پێی بکەن و جارێکی دیکە نرخی دۆلار وەکو خۆی لێ دێتەوە، بەڵام ئەگەر ڕێکاری پێویست بگرنەبەر دۆخی ئابووری عێراق باشە ھاوکات یەدەگیشی باشە، بۆیە حەقە دیناری عێراقی زیاتر سەرکەوێت، بەڵام لەعێراق ھیچی زانستی سەرناگرێت بەھۆی ئەوەی ئەوانەی گەمە بەبازاڕ دەکەن زۆرن و دەسەڵاتیان ھەیە و ھەرکاتێک بیانەوێت ئەو کارە دەکەن”.

وتیشی: “ناتوانین پێشبینی بکەین نرخەکە چی لێ دێت، لەبەر ئەوەی ئێستا نرخی دراو لە دەستی ئەوانەیە کە گەمە بە بازاڕ دەکەن و قاچاغی بەدۆلار دەکەن، بۆیە تاوەکو ئەو دەستە بمێنێت ئەستەمە نرخی دۆلار جێگیر بێت و پێویستە ئەو کارە ڕابگرن ئەوکات ڕێکارەکان جێبەجێ بکرێن و دەتواندرێت نرخی دۆلار جێگیر بکرێت”.

ڕاشیگەیاندووە، “ھاتنە خوارەوەی نرخی دۆلار پەیوەندی بەسەردانی شاندی حکومەتی عێراق بۆ ئەمریکا نیە و تەنھا لەڕووی دەروونی ھەرکاتێک پەیوەندی عێراق و ئەمریکا باش بێت نرخی دۆلار بەرەو دابەزین دەچێت و ئەگەر باش نەبێت بەرەو بەرزبوونەوەیە و کاریگەری لەسەر بازاڕ دەبێت، ئەگەر نا لەڕووی کرداری ھیچی تازە نیە لەنێوان ھەردوو وڵات بۆ ئەوەی رێکاری تازە بگرنەبەر، بۆیە حکومەتیش ناتوانێت رێگری لە بەقاچاغبردنی دۆلار بكات”.

ماوەیەکە نرخی دۆلار بەرەو دابەزینە و گەیشتووەتە خوار ١٥٠ ھەزار دینار لەکاتێکدا لەماوەی ڕابردوو لەسەرووی ١٥٠ ھەزار دینار جێگیرکرابوو، لەکاتێکدا حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی بەردەوام رێکاری تازە دەگرنەبەر بۆ ئەوەی نرخی ١٠٠ دۆلار ببێتە ١٣٢ ھەزار دینار، بەڵام تاوەکو ئێستا نەگەیشتووەتە ئەو نرخە.

 

ژمارەیەك دبلۆماتكار و دوو سەركردەی باڵای ئێران كوژران
پێشت ژمارەیەك دبلۆماتكار و دوو سەركردەی باڵای ئێران كوژران
كەشوهەوای ڕۆژانی جەژن ڕاگەیەنرا
دواتر كەشوهەوای ڕۆژانی جەژن ڕاگەیەنرا
ەیوەندیدار