كەشوهەوای ڕۆژانی جەژن ڕاگەیەنرا



بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، ئەم شەپۆلە گەرمایەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە لە كۆتایی ڕەمەزاندا كۆتایی دێت و لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزاندا باران بارین دەستپێدەكاتەوە.

ئاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لەکۆتا ڕۆژەکانی مانگی ڕەمەزان و جەژن سیستمێکی تەڕی داباراناوی تەواو و باش بەشێوەی باڵادەست دەگەڕێتەوە ناوچەکانمان ئەمیش لەئەنجامی کارتێکردنی دوو نزمە پاڵە پەستۆی دەریای سوور و دەریای ناوەڕاست دەبێت.

وتیشی، “تەواوی ناوچەکان دەگرێتەوە و هەورە بروسکەی توندیشی لەگەڵَ دەبێت”.

لای خۆشیەوە، ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی بۆ (خەڵك) وتی، “تاوەکو کۆتایی هەفتە پلەی گەرما بەرەو بەرزبوونەوە دەڕوات و تاوەکو دەگاتە 30 پلەی سیلیزی؛ بەڵام 7ی ئەم مانگە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان بە گشتی دەگرێتەوە و لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە بارانەکە چڕ دەبێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، شەپۆلەکە تاوەباران و هەورە برووسکەی ناوبەناوە و تاوەکو 12ـی مانگ بەردەوام دەبێت.

ئاشكراشی كرد، “ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان دەکەونە ناو شەپۆلەکەوە، بەڵام پلەی گەرما زۆر دانابەزێت و فێنک دەبێت”.

 

فازڵ نەبی: دابەزینی دۆلار كاتییە و ڕەنگە جارێكی دیكە بەرزببێتەوە
پێشت فازڵ نەبی: دابەزینی دۆلار كاتییە و ڕەنگە جارێكی دیكە بەرزببێتەوە
جارێكی دیكە بەهای دۆلار بەرزبووەوە
دواتر جارێكی دیكە بەهای دۆلار بەرزبووەوە
ەیوەندیدار