دارایی بۆ مووچەی مانگی 3 نووسراوی كرد



حکومەتی هەرێمی کوردستان نووسراوی فەرمی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق کرد، بۆ ناردنی مووچەی مانگی سێ.

میدیاكانی پاتی بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ یەك شەممە 31ی ئادار، لیستی مووچەی مانگی ئاداری ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق كردووە تاوەكو مووچەی ئەم مانگە خەرج بكات.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە پێشتر وەزارەتی دارایی هەرێم لە نووسراوێكدا داوای لە فەرمانگەكان كردبوو، لیستی مووچەی مانگی 3 بە پلەبەرزكردنەوە بكەن و وەزیری داراییش لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا وتی، “هاوتەریب لەگەڵ لیستی مووچە، لیستی مووچە بە پلەبەرزكردنەوە دەكەن بۆ ئەوەی ئەگەر عێراق پارەی تەواوی مووچەی نارد، بە پلەبەرزكردنەوەوە مووچە دابەش دەكەن”.

كامێرای (خاڵ بۆ خاڵ) لەسەرجەم شارەكان جێگیر دەكرێت
پێشت كامێرای (خاڵ بۆ خاڵ) لەسەرجەم شارەكان جێگیر دەكرێت
سەڵاحەدین بەهادین: زەنگی جەنگی ناوچەیی و هەرێمی لەلێدانەوە نزیکە
دواتر سەڵاحەدین بەهادین: زەنگی جەنگی ناوچەیی و هەرێمی لەلێدانەوە نزیکە
ەیوەندیدار