سەڵاحەدین بەهادین: زەنگی جەنگی ناوچەیی و هەرێمی لەلێدانەوە نزیکە



ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان زەنگی نزیكبوونەوەی ” جەنگی ناوچەیی و هەرێمی” لێدەدات و ڕایدەگەیەنێت، دوای 33 ساڵ وا هەموو دامەزراوە شەرعیەکان لە مەترسی هەڵوەشاندنەوەدان.

سەڵاحەدین محەمەد بەهادین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی لە پەیامێكدا بەبۆنەی كۆڕەوی گەلی كوردستان ڕایگەیاندووە، بژێوی و گوزەرانی خەڵک لەوپەڕی خراپیدایە، موچەی موچەخۆران لە نێوان مەرامە سیاسیەکاندا بووەتە قوربانی، زەنگی جەنگی ناوچەیی و هەرێمی لەلێدانەوە نزیکە، بێمتمانەیی و ناتەبایی زاڵ بووە بەسەر پەیوەندی حزبەکان و بازاڕیان و هاوڵاتیاندا بەگشتی.

دەقی پەیامەكە:
جەماوەری سەربەرزی کوردستان ساڵیادی ڕەوە ملیۆنیەکەی گەلەکەمانە، رووداوێکی خۆڕسکی بایەخدار،کە بوو بەخاڵی وەرچەرخان لە مێژوی خەباتی گەلەکەماندا، هەموو جیهان ئاگاداربووەوە لە حاڵی ئەم خەڵکە بێکەس وبێدەسە، گەلان وخێرخوازان و هەستی مرۆڤدۆستی جیهان خرۆشاو فشار کەوتە سەر زلهێزان و وڵاتانی ئیقلیمی ، هێڵی دژە فڕین و ئیدارەی خۆجێیی و پاشان هەڵبژارنی 1992 لە سەرمەبنای سیستەمی فیدرالی ئەنجامدرا و دەزگای شەرعی پەرلەمان و حکومەت دامەزرێنرا .

‎بەڵام داخەکەم شەڕی کۆنە قین وبراکوژی و عەقڵیەتی نادادی وخۆسەپێن، نەیهێشت ئەو دەسکەوتانە پەرەبسەنن و دەستی بێگانەی کێشایە وڵاتەکە و نەیهێشت مۆتەکەی شەڕی ناوخۆ لەسەر سەری ئەم گەلە ستەمدیدەیە لابچێت ..بەردەوام هەرچەند ساڵ جارێک بەشێوازی جیاواز شەڕەنەگریسەکە سەرهەڵئەداتەوە.

‏ ئیستەش دوای سی وسێ ساڵ ،وا هەموو دامەزراوە شەرعیەکان لە مەترسی هەڵوەشاندنەوەدان .. بژێوی و گوزەرانی خەڵک لەوپەڕی خراپیدایە، موچەی موچەخۆران لە نێوان مەرامە سیاسیەکاندا بووەتە قوربانی، زەنگی جەنگی ناوچەیی و هەرێمی لەلێدانەوە نزیکە، بێمتمانەیی و ناتەبایی زاڵ بووە بەسەر پەیوەندی حزبەکان و بازاڕیان و هاوڵاتیاندا بەگشتی، کێشە کۆمەڵایەتیەکان لەپەرەسەندندایە ،، دەسەڵاتی کاربەڕێکەریش بێمنەتانە چاوی بڕیوەتە خواستە حزبی و شەخسیەکانی خۆیان و حسابێک بۆ ئەم حاڵەتە مەترسیدارە ناکات، ئیستحقاقی هەڵبژاردن کەوتوەتە مەترسی ڕێگریەوە، سەرباری ئەوەش خەریکی تۆمەت بەخشینەوەو بازنەی ناحەزفراوانکردنن، ئازان لە تۆراندنی دۆست و زۆرکردنی ناحەزدا، کاران لە قوفڵکردنی چارەسەر و قەیران زۆرکردندا ،زۆر بەداخەوە بۆ ئەم بارودۆخە نەخوازراوە ،،بەڵام گەلێک خاوەنی ڕاپەڕین وکۆڕەو بێت ،خاوەنی ئەم هەموو سەروەتە مرۆیی و سروشتی و مێژووە شکۆدارەبێت ،بێ هیوا نابێت ، ئەتوانێ ئەم قۆناغەش بەڕێ بکات .

هەرچەند کۆسپ لەرێی گۆڕانکاری وچاکسازیدا درووست بکرێ ،، ،ئایندە هەر بۆ گەلەکەمانە، پشت و پەنامان ئەو خوایەیە کە لە نائومێدی هیوا ئەخولقێنێ، داواکارم نوێژو ڕۆژووی هەموو لایەک قبوڵ بکات و عیبادەتەکانی شەوانی قەدرمان گیرابکات..

ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان

دارایی بۆ مووچەی مانگی 3 نووسراوی كرد
پێشت دارایی بۆ مووچەی مانگی 3 نووسراوی كرد
كارەبای چەند شوێنێك بڕدران
دواتر كارەبای چەند شوێنێك بڕدران
ەیوەندیدار