كامێرای (خاڵ بۆ خاڵ) لەسەرجەم شارەكان جێگیر دەكرێت



بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە سەرجەم شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان كامێراكانی خاڵ بۆ خاڵ جێگیر دەكرێن.

ھێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە، كامێراكانی خاڵ بۆ خاڵ لە سەرجەم شار و شارۆچەكاكانی هەرێمی كوردستان جێگیر دەكرێن.

لە ئێستادا سەرجەم كامێراكانی خاڵ بۆ خاڵ لە شەقامی ١٢٠ مەتری هەولێر و شەقامی دوكان- سلێمانی كەوتوونەتە كار.

حكومەتی هەرێم بەردەوام جەختدەكاتەوە، ئامانج لە كامێراكانی خاڵ بۆ خاڵ كەمكردنەوەی ژمارەی ڕووداوەكانی هاتوچۆ و پاراستنی ژیانی هاووڵاتیانە.

لە رۆژی ٢٩ی ئایاری ساڵی ڕابردوو، بۆ یەكەمین جار كامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەسەر رێگای دوكان- سلێمانی كەوتە كار.

دەم پارتی: لە زۆرینەی پارێزگاكانی باكووری كوردستان لە پێشێن
پێشت دەم پارتی: لە زۆرینەی پارێزگاكانی باكووری كوردستان لە پێشێن
دارایی بۆ مووچەی مانگی 3 نووسراوی كرد
دواتر دارایی بۆ مووچەی مانگی 3 نووسراوی كرد
ەیوەندیدار