هەڵبژاردنەکەی ئامەد شەڕی لێکەوتەوە و 12 کەس بوونە قوربانی



لە کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە ئامەدی باکووری کوردستان شەڕ ڕوویدا و 12 کەس بوونە قوربانی.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە ئامەدی باکووری کوردستان شەڕی چەکداریی لە نێوان دوو گروپدا ڕوویدا و بە هۆیەوە هاووڵاتییەک کوژرا و 11ی دیکەش بریندرا بوون.

شەڕەکە لە گەڕەکی ئاغاچلیدەرەی سەر بە ناوچەی سوور ڕوویدا و بریندارەکان بەمەبەستی چارەسەکردن گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە.

ئەمڕۆ لە باکووری کوردستان و تورکیا هەڵبژاردنی شارەوانییەکان دەستیپێکرد و بڕیارە کاتژمێر 4 لە باکوور و 5ی ئێوارە لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای تورکیا سندوقەکانی دەنگدان دابخرێن.

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی: ناوی کاندید پێشکەشی کۆمسیۆن ناکەین
پێشت ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی: ناوی کاندید پێشکەشی کۆمسیۆن ناکەین
بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی لە “خەڵک” ەوە داوایەک لە هاووڵاتییان دەکات
دواتر بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی لە “خەڵک” ەوە داوایەک لە هاووڵاتییان دەکات
ەیوەندیدار