قوباد تاڵەبانی سەردانی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی کرد



قوباد تاڵەبانی، سەردانی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد و لەگەڵ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەن کۆبووەوە، باسی پرسی مووچە و هەڵبژاردنەکان کرا.

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال، سەردانی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد و لەگەڵ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەن کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ڕۆژی یەکشەمە بەڕێوەچوو و دلێر سەید مەجید ئامادەی بوو، تاوتوێی دۆخی ئێستای یەکێتی و پرسی هەڵبژاردنەکانی خولی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان کرا، سەبارەت بە دۆخی ناوخۆی یەکێتی، هەڵسەنگاندن بۆ ڕێکخستنەوە و گۆڕانکارییەکانی ناو ئۆرگانەکانی یەکێتی بەپێی بڕیار و ڕاسپاردەکانی کۆنگرەی پێنجەم کرا و پەرۆشی و هەستی بەپرسیارێتی بەرپرسان و کادرانی یەکێتی لە هەموو ڕێکخستن و ئۆرگانەکاندا بۆ خۆنوێکردنەوە و باشتر بەڕێوەبردنی کاروبارەکان بەرز نرخێندرا، بە جۆرێک کە ئەو تەبایی و یەکڕیزییەی ئێستای ناو ریزەکانی یەکێتی هەیە، پێویستە زیاتر پەرەی پێبدرێت.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا باسی هەڵبژاردنەکانی خولی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان کرا، لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە کە یەکێتی هەموو ئامادەکارییەکی کردووە بۆ هەڵبژاردن و ئاماژەی بەوەشدا یەکێتی جەخت لە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد دەکاتەو،ە کە هەم لەلایەن خەڵک و هەم لەلایەن چاودێرانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەوە شایەدی لەسەر پاکی و بێگەردییەکەی بدرێت.

لێپرسراوی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال هیواشی خواست هەموو لایەنەکان هەستیاری قۆناغەکە و گرنگی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لەبەرچاو بگرن و دواکەوتنی لەوە زیاتری هەڵبژاردن زیان بە هەرێم دەگەیەنێت،  دواتر باسی پرسی مووچە کرا و هەردولا جەختیان لەوە کردەوە کە دەبێت هەوڵی ئەوە بدرێت لەگەڵ حکومەتی عێراق ئەو گرفتە چارەسەر بکرێت بەشێوەیەکی بنەڕەتی.

 

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی لە “خەڵک” ەوە داوایەک لە هاووڵاتییان دەکات
پێشت بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی لە “خەڵک” ەوە داوایەک لە هاووڵاتییان دەکات
بولگاریا و ڕۆمانیا بە فەرمی پەیوەندی بە شنگنەوە دەکەن
دواتر بولگاریا و ڕۆمانیا بە فەرمی پەیوەندی بە شنگنەوە دەکەن
ەیوەندیدار