بولگاریا و ڕۆمانیا بە فەرمی پەیوەندی بە شنگنەوە دەکەن



وڵاتانی بولگاریا و ڕۆمانیا دوای 13 ساڵ چاوەڕوانی بە فەرمی پەیوەندییان بە ناوچەی شنگنەوە کرد، ئەمەش ئازادیی جوڵەی ئاسمانی و دەریایی بەبێ پشکنین بە هاووڵاتییان دەبەخشێت.

ناوچەی شنگن ئەو ناوچەیەیە کە 27 وڵاتی ئەوروپی لەخۆدەگرێت، هەروەها کۆنترۆڵی پاسپۆرت و کۆچبەری لەسەر سنوورە ناوخۆییە هاوبەشەکانیان هەڵوەشاندووەتەوە.

سەرەڕای ئەم پەیوەستبوونە بەشەکییە کە سنووردارە بە فڕۆکەخانە و بەندەرەکان، هەنگاوەکە گرنگییەکی زۆری هەیە، “سەرکەوتنێکی گەورە بۆ هەردوو وڵات” بەدەستدەهێنێت.

ئورسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا ڕایگەیاند، ئەمە ساتێکی مێژووییە بۆ ناوچەی شنگن کە گەورەترین فەزای بازرگانی ئازادە لە جیهاندا، پێکەوە ئەوروپایەکی بەهێزتر و یەکگرتووتر بۆ هەموو هاووڵاتییانمان بنیات دەنێین.

کرواتیا کە دوای ڕۆمانیا (19 ملیۆن کەس) و بولگاریا (6.5 ​​ملیۆن کەس) کە لە ساڵی 2007ەوە ئەندامن، پەیوەندی بە یەکێتی ئەوروپاوە کرد، لەم هەنگاوەدا پێش ئەوان کەوت و لە مانگی یەکی ساڵی 2023 پەیوەندی بە ناوچەی شنگنەوە کرد.

دوای ئەم پەیوەستبوونەی ڕۆمانیا و بولگاریا، ژمارەی ئەندامانی ئەم هەرێمە دەگاتە 29 وڵات کە لە ساڵی 1985 دامەزراوە و لە کۆی 27 وڵاتی یەکێتی ئەوروپا 25 وڵاتی لەخۆگرتووە، ئەمە جگە لە وڵاتانی دراوسێ کە هاوبەشی لەگەڵیان جیاکردۆتەوە، ئەوانیش سویسرا، نەرویج، ئایسلەندا، و لیختنشتاین لە خۆدەگرێت.

ناوچەی شنگن وەک پڕۆژەیەکی حکومی لە نێوان پێنج وڵاتدا لە ساڵی 1985 دەستی پێکرد، ئەوانیش بەلجیکا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، لۆکسمبۆرگ و هۆڵەندا، وردە وردە فراوانتر بوو و ئەمڕۆ بوو بە گەورەترین ناوچەی ئازادی هاتووچۆ لە جیهاندا، جێگای سەرنجە کە ناوی ناوچەکە دەگەڕێتەوە بۆ شارۆچکەی شنگن لە لۆکسمبۆرگ.

قوباد تاڵەبانی سەردانی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی کرد
پێشت قوباد تاڵەبانی سەردانی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی کرد
وانەیەك بۆ ئیسلامیەكان لە هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی پاكستانەوە
دواتر وانەیەك بۆ ئیسلامیەكان لە هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی پاكستانەوە
ەیوەندیدار