خانەنشینێک لە کاتی وەرگرتنی مووچەدا گیانی لەدەستدا



خانەنشینێک لە کاتی وەرگرتنی مووچەدا لە بانکی کەلار گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ  یەکشەممە، خانەنشینێک کە بەمەبەستی وەرگرتنی مووچە سەردانی بانکی کەلاری کردبوو، گیانی لەدەستدا.

بە پێی زانیارییەکان خانەنشینەکە ژنێکی دانیشتووی ناحیەی ڕزگارییە و تەمەنی نزیک 70 ساڵە.

لە دوێنێوە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی خانەنشینان دەستیپێکردووە کە ئەوانیش هاوشێوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا یەک مووچەیان وەرگرتبوو.

دابەشکردنی مووچە لە ڕۆژی پشوودا بەردەوام دەبێت
پێشت دابەشکردنی مووچە لە ڕۆژی پشوودا بەردەوام دەبێت
بەڕێوەبەری هاتووچۆ: دەوام لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان ئاساییە
دواتر بەڕێوەبەری هاتووچۆ: دەوام لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان ئاساییە
ەیوەندیدار