دابەشکردنی مووچە لە ڕۆژی پشوودا بەردەوام دەبێت



لە ڕۆژی پشووی فەرمیدا دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت، به‌ڕێوەبه‌ری گشتیی بانكه‌ بازرگانییه‌كان لە وەزارەتی دارایی هەرێم جەختی لەوەکردەوە، دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکان بەردەوام دەبێت.

مه‌ولود سابیر، به‌ڕێوەبه‌ری گشتیی بانكه‌ بازرگانییه‌كان لە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، بە میدیای نزیک لە پارتی ڕاگەیاند،  لەگەڵ ئەوەی سبه‌ینێ دووشەممە پشووی فەرمییە، بەڵام بانكەكان بۆ دابەشكردنی مووچەی ئەو وەزارەت و فەرمانگانە لە دەوامدا دەبن، كە لە خشتەی مووچەدا ئاماژەیان پێكراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت، کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لەئەستۆدایە و خشتەی دابەشکردنی مووچە بەپێی ئەو ڕیزبەندییەی ڕاگەیاندراوە، وەك خۆی بەردەوام دەبێت.

بەپێی ڕۆژمێری حکومەتی هەرێم، ڕۆژی دووشەممە 1ی 4 لە تەواوی هەرێمی كوردستان بە بۆنەی ساڵی ئاشوورییەکان پشووی فەرمییە.

هاوکات بەپێی خشتەی دابەشكردنی مووچە، ڕۆژی دووشەممە، مووچەی وەزارەتەكانی بازرگانی، سامانە سروشتییەكان، گواستنەوە، كشتوكاڵ و شارەوانی و ئاوەدانكردنەوە و ڕۆشنبیری دابەشدەکرێت، بەڵام لە ڕۆژی پشووشدا گۆڕانکاری بەسەردا نایەت و بە وتەی به‌ڕێوەبه‌ری گشتیی بانكه‌ بازرگانییه‌كان مووچە لە کاتی خۆیدا دەدرێت.

 

بەرنامەی کارکردنی موەلیدەکان بۆ جەژنی ڕەمەزان ڕاگەیەندرا
پێت بەرنامەی کارکردنی موەلیدەکان بۆ جەژنی ڕەمەزان ڕاگەیەندرا
خانەنشینێک لە کاتی وەرگرتنی مووچەدا گیانی لەدەستدا
دوات خانەنشینێک لە کاتی وەرگرتنی مووچەدا گیانی لەدەستدا
پەیوەندیدار