بە وێنە: کۆڕەو ناوێک بۆ هەمیشە لە یادەوەری گەلی کورد دەمێنێتەوە



کۆچی مێژوویی کورد بە “کۆڕه‌وه‌ مه‌زنه‌که‌” ناونرا، پەیامی گەلی کوردی گەیاند بە جیهان، کە کوردەکان لە باشووری کوردستان دەسەڵاتی ڕژێمی بەعسی عێراق ڕەتدەکەنەوە و نایانەوێت چیتر بەو شێوەیە بژین.

ڕاپەڕینی بەهاری ساڵی ١٩٩١ کە لە پێنجی ئازار لە ڕانیەی دەروازەی ڕاپەڕینەوە دەستیپێکرد و لە ٢١ی ئازار لە کەرکووک کۆتایی هات، زۆربەی دامودەزگاکانی ڕژێمی بەعس لە باشووری کوردستان کرانە دەرەوە و سەرجەم ھێز و سەربازەکانی ڕژێم دەرکران.

چەند ڕۆژێک دوای ڕاپەڕین، وەک وەڵامێک ڕژێمی بەعسی عێراق بە سوپایەکی بێشومارەوە ھێرشیکردەوە سەر کوردستان و کۆڕەوی خەڵکی کوردستان دەستیپێکرد، زۆرینەی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان ئاوارەی سەر سنوورەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی تورکیا و ئێران بوون.

کۆڕەوەکە لە کۆتایی مانگی ئازار و سەرەتای مانگی نیسان دەستپێکرد، بەڵام لە ڕۆژی چواری نیساندا بەشێوەیەکی بەرچاو زۆرینەی کوردەکان ماڵ و حاڵیان جێهیشت و بەرەو سنوورەکان بە ڕێکەوتن.

چەند وێنەیەک لەکاتی کۆڕەوی گەلی کورد لە ساڵی ١٩٩١:

دادگای فیدراڵی سکاڵایەک لە دژی سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی هەرێم یەکلا دەکاتەوە
پێشت دادگای فیدراڵی سکاڵایەک لە دژی سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی هەرێم یەکلا دەکاتەوە
بایکۆت لە سلێمانی کۆتایی هات
دواتر بایکۆت لە سلێمانی کۆتایی هات
ەیوەندیدار