کارمەندانی تەندروستی بایکۆتیان شکاند



ئەمڕۆ مووچەی مانگی دووی وەزارەتی تەندروستی دابەشکرا و دوای وەرگرتنی مووچەکانیان بایکۆتیان شکاند.

کارمەندانی تەندروستی سلێمانی ڕایانگەیاند، بایکۆت دەشکێنن و دەگەڕێنەوە سەر کارەکانیان لە پێناو خزمەتی هاووڵاتییان.

هاوکات لقی سلێمانی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی ئاماژەیان بەوەشدا، “پاش ئەوەی ئەمڕۆ مووچە دابەشکرا، سبەینێ لەسەرجەم ناوەندەکانی تەندروستی دەست دەکەینەوە بەدەوام بۆ خزمەتی هاووڵاتیان”

ماوەی زیاتر لە هەفتەیەک دەبێت لە بەشێک لە دامەزراوەکانی سلێمانی وەک ( هاتووچۆ – تەندروستی – و بەشێک لە ناوەندەکانی خوێندن) بایکۆت دەستیپێکردۆتەوە لە دژی دابەشنەکردنی مووچەکانیان،

ئەمڕۆش دوای زیاتر لە 55 ڕۆژ مووچەی مانگی دوو دابەشکرا و کارمەندانی تەندروستی وەک یەکەم وەزارەت مووچەکانیان وەرگرت و بایکۆتیان شکاند، بەڵام هێشتا بەشێک لە پەروەردە و هاتووچۆی سلێمانی و بەشێک لە فەرمانگەکان بایکۆتیان نەشکاندووە و چاوەڕێی وەرگرتنی مووچەکانیانن.

پەیامێک لە قوباد تاڵەبانییەوە
پێشت پەیامێک لە قوباد تاڵەبانییەوە
ڕاوێژكارێكی سودانی: پلەبەندی مووچە هەموار دەكرێتەوە
دواتر ڕاوێژكارێكی سودانی: پلەبەندی مووچە هەموار دەكرێتەوە
ەیوەندیدار