سبەینێ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت



سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات دەستپێدەکات و لە ماوەی شەش رۆژدا مووچەی سەرجەم شوێن و وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.

بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە سبەینێ شەممە،٣٠ی ئازاری ٢٠٢٤، دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو دەستپێدەکات و لە شەش رۆژدا مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکان دابەشدەکرێت.

بەگوێرەی خشتەکە، سبەینێ مووچەی وەزارەتی تەندروستی، خانەنشینی شارستانی، کاروکاروباری کۆمەڵایەتی، خاوەنپێداویستی تایبەت، دارایی و ئابوری و ناوخۆ دابەشدەکرێت.

دوای ٥٧ رۆژ لە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک وەزارەتی دارایی و ئابوری خشتەی مووچەی مانگی دووی بڵاوکردەوە.

دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات دەستپێدەکات
پێت دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات دەستپێدەکات
پەروەردەی ناوەندی هەولێر لەبارەی دابەشکردنی مووچەوە قوتابخانەکان ئاگاداردەکاتەوە
دوات پەروەردەی ناوەندی هەولێر لەبارەی دابەشکردنی مووچەوە قوتابخانەکان ئاگاداردەکاتەوە
پەیوەندیدار