ڕێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستپێدەکات



حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە ، لە هەفتەی داهاتووەوە ڕێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستپێدەکات.

لە بڵاوکراوەیەکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەدەکات، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتو گوزار رایگەیاندووە، هەفتەی داهاتوو لەگەڵ سەرجەم شارەوانییەكان بۆ بابەتی ڕێكارەكانی دابەشكردنی زەوی كۆدەبینەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لەگەڵ هەریەک لە سەرۆكایەتییەكانی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی شارەوانی و نەخشەدانانی ئاوەدانی لە پارێزگە و ئیدارە سەربەخۆكان كۆدەبینەوە و ڕێنماییان پێ دەدەین.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە دوێنێ سەرۆکی حکومەتی هەرێم مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو دەکەین، هاوکات زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشدەکەین.

ماوەی زیاتر لە 10 ساڵە کێشەی مووچە هەیە، ئەمە جگە لە کێشەی وەستاندنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران، هاوکات بابەتی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا ماوەی چەندین ساڵە وەستاوە، بەم بڕیارەی ئەنجومەنی وەزیران دووبارە دەست بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەکرێتەوە،

بەڵام تا ئێستا ڕوون نییە، ئەو زەویانەی دابەشدەکرێن لەبری قەرەبووی مووچە نەدراوەکانە، یان وەک پاداشتی فەرمانبەران دابەشدەکرێت.

بڕیاری کەمکردنەوەی ڕەسمی گومرگی سەر گۆشت جێبەجێدەکرێت
پێت بڕیاری کەمکردنەوەی ڕەسمی گومرگی سەر گۆشت جێبەجێدەکرێت
وەزارەتی دارایی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
دوات وەزارەتی دارایی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
پەیوەندیدار