مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق یەکەم ڕۆژی جەژنی دیاریکرد



نووسینگه‌ی مه‌رجه‌عی باڵای ئاینیی شیعه‌كانی عێراق ئایه‌توڵا عه‌لی سیستانی، له ‌ڕاگه‌یا‌ندراوێكدا، ڕۆژی چوارشه‌مه واتا‌ ١٠ـی نیسان، وەک یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاریکرا

ئەمە لە کاتێکدایە، ڕۆژی ١٠ـی ئەم مانگە، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە هەرێمی کوردستان، بە پشتبەستن بە بڕیاری دیوانی مەلەكی وڵاتی سعودیە، ڕۆژی ١١ـی ئاداریان وەک یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری کرد و بۆ دیاری کردنی یەکەم ڕۆژی جەژن پشت بە بینینی مانگ دەبەستن،

هەرچەندە بەپێی بڵاوکراوەی ناوەندی گەردونناسی نێودەوڵەتی، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، 18 یەمین ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بڵاویکردەوە، بەپێی حساباتی گەردونناسی بۆ بینینی مانگ، یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان لە زۆرینەی جیهاندا دەکەوێتە 10ی نیسان .

لەهەرێمی کوردستان تا ئەم ساتە بەفەرمی هیچ ڕۆژێک بۆ دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیارینەکراوە.

وەزارەتی دارایی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
پێشت وەزارەتی دارایی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
چۆن بزانین ڕێژەی شەکر لە جەستەماندا زۆرە یان کەمە
دواتر چۆن بزانین ڕێژەی شەکر لە جەستەماندا زۆرە یان کەمە
ەیوەندیدار