سەرۆککۆمار داوای خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکات



نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرۆککۆمار لەگەڵ وەزیری دارایی تەیف سامی کۆبووەوە و داوای کردووە وەزارەتی دارایی سەرجەم مووچەکانی هەرێمی کوردستان دابین بکات.

ڕاگەیەندراوەکەی نوسینگەی سەرۆککۆمار ئاماژە بەوەدەکات، گرنگە پشت بە پلانی ستراتیجیی نوێ ببەسترێت، بۆ ئەوەی ئاستی ئابووریی عێراق بەرزبکرێتەوە و کار لەسەر دڵنیایی لایەنی دارایی حکومەت و هاوڵاتییان بکات،

سەرۆککۆماری عێراق داواشیکرد، پەلە بکرێت لە خەرجکردنی مووچەی خانەنشینان، کەرتی سەربازی، شەهیدان و ئەنفالکراوان، فەرمانبەران و سوومەندانی تۆڕی کۆمەڵایەتی و گرێبەستەکانی هەرێمی کوردستان.

هاوکات تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق جەختیکردەوە، لە سووربوونی وەزارەتی دارایی بۆ گەشەپێدانی لایەنی ئابوریی، بەشێوەیەک هەلی گەشەپێدانی هەمەلایەنەی ئەوتۆ دەستەبەر بکات، کە کاریگەریی ئەرێنی هەبێت لەسەر پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاریی بە هاوڵاتییان.

تا ئێستا مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان رەوانەی هەرێمی کوردستان نەکراوە، و حکومەتی هەرێمیش بڕیاریدا دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی دوو بکات، و ئامادەکارییەکانیش بۆ مانگی سێ تەواوکراوە، هاوکات دوێنێ حکومەتی هەرێم چەند بڕیارێکی لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان دەرکرد، لەوانە : دابەشکردنی مووچە و دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا.

سامسۆنگ کۆشکی تایبەتی لە هەولێر و سلێمانی کردەوە
پێت سامسۆنگ کۆشکی تایبەتی لە هەولێر و سلێمانی کردەوە
 “هەژماری من” کێشەی مووچە چارەسەر دەکات؟
دوات  “هەژماری من” کێشەی مووچە چارەسەر دەکات؟
پەیوەندیدار