نرخی دۆلار جاریکی دیکە بەرزبووەوە



لە سەرەتای هەفتەوە نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە دابەزین کردووە، بەڵام لە دوێنێوە جارێکی دیکە نرخەکەی بەرزبووەتەوە و ئەمڕۆ گەیشتە 147 هەزار و 900 دیناری عێراقی.

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بە 147 هەزار و 900 دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی هەرێم مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو نرخەکەی بەرزبووەتەوە، لەکاتێکدا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا تا 146 هەزار و 650 دینار بەهاکەی دابەزی.

هاوکات دوێنێ سێشەممە، بانکی ناوەندی عێراق 30 ملیۆن و 970 هەزار دۆلاری بە نەخت خستەبازاڕەوە، بەراورد بە ڕۆژی دووشەممە کە 13 ملیۆن و 330 هەزار بووە بڕەکەی دوو بەرامبەر زیاتر بوو.

لەکاتێکدا پێشتر مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە، بەهۆی دروستبوونی سەقامگیری ئابووری و سەرکەتوبوونی سیاسەتی دارایی عێراقەوە، بەهای دۆلار ڕوو لە دابەزین دەکات.

“خەڵک” وردەکاری سەردانەکەی شاندی “هەژماری من” بۆ پەرلەمان دەخاتەڕوو
پێت “خەڵک” وردەکاری سەردانەکەی شاندی “هەژماری من” بۆ پەرلەمان دەخاتەڕوو
“ئەنقەرە، هەمان هەڵوێستی پارتی سەبارەت بە پەکەکە لە یەکێتی دەیەوێت”
دوات “ئەنقەرە، هەمان هەڵوێستی پارتی سەبارەت بە پەکەکە لە یەکێتی دەیەوێت”
پەیوەندیدار