پوتین لەسەر شەڕی ئۆكراینا دەستی ئاشتی بۆ ئەمریكا درێژ دەكات



ڤلادیمێر پوتین، سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ دانوستان لەگەڵ هەموو لایەنەکانی ململانێی ئۆکراینا.

پوتین لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی فەرمی وڵاتەكەی وتویەتی، “پێموایە ئێمە بە ئاڕاستەیەکی دروستدا دەڕۆین، بەرگری لە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانمان و بەرژەوەندییەکانی هاووڵاتیان و گەلەکەمان دەکەین و هیچ بژاردەیەکی دیکەمان نییە جگە لە پاراستنی هاووڵاتیانمان”.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە ئامادەین بۆ دانوستان لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان سەبارەت بە چارەسەری قبوڵکراو، بەڵام ئەوە پەیوەستە بە ئەوانەوە، ئێمە ئەوانە نین دانوستان ڕەتدەکەینەوە، بەڵکو ئەوانن ڕەتیدەکەنەوە.

پوتین وتیشی، “لەسەدا سەد دڵنیایە لەوەی سوپای ڕووسیا سیستمی بەرگری ئاسمانی پاتریۆت لەناودەبات”، کە ئەمریکا بۆ ئۆکراینا دابینی دەکات.

بەغدا؛ ١٦ تۆمەتبار دەستگیركرا و دەستیش بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەردا گیرا
پێشت بەغدا؛ ١٦ تۆمەتبار دەستگیركرا و دەستیش بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەردا گیرا
بانكی ناوەندی بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار ڕێكارێكی نوێ دەگرێتەبەر
دواتر بانكی ناوەندی بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار ڕێكارێكی نوێ دەگرێتەبەر
ەیوەندیدار