بانكی ناوەندی بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار ڕێكارێكی نوێ دەگرێتەبەر



بانكی ناوەندی عیراق ڕایدەگەیەنێت، بۆ دابەزینی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار سەرجەم مامەڵە ئابوورییەكانی لەگەڵ چیندا بە دراوی یوانی چینی و یۆرۆ ئەنجام دەدات و لەگەڵ وڵاتانی دەورووبەر دیناری ئەردەنی و درهەمی ئیماراتی لە جیاتی دۆلار بەكاردەهێنێت.

بانكی ناوەندی عیراق لە بڕگەی دووەمی بڕیارەكانی بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بڕیاریداوە سەرجەم مامەڵە ئابوورییەكانی لەگەڵ چیندا بە دراوی یوانی چینی ئەنجام بدات و هەروەها یۆرۆ و دیناری ئەردەنی و درهەمی ئیماراتی لەجیاتی دۆلار وەربگرێت.

بانكی ناوەندی عیراق ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە بەم هەنگاوەش دەیەوێت یەدەگی دراوە بیانییەكان جگە لە دۆلار لە وڵاتدا زیاتر بێت، بەوەش بەهای دۆلار ڕوو لە دابەزین بكاتەوە، كە ئەم هەنگاوە سعوودیە گرتیەبەر، كاتێك بڕیاریدا پارەی نەوتی فرۆشراو بە چین لە جێگای دۆلار بە یوان وەربگرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، لە بڕگەی یەكەمی بڕیارەكانی بانكی ناوەندی عیراقدا هاتووە، ئەو هاووڵاتیانەی بەمەبەستی نەخۆشی و خوێندن و گەشتیاری و حەج و عومەرە سەردانی دەرەوەی وڵات دەكەن، دۆلاریان بە 1465 دینار پێ دەدات.

‎رۆژنامەی (ئەلمۆنیتەر) لە نوێترین راپۆرتیدا بڵاویکردەوە، مەبەستی دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار، بانکی ناوەندی عێراق بەنیازە سەرجەم مامەڵە ئابوورییەکانی لەگەڵ چیندا بە دراوی یوانی چینی ئەنجامبدات نەک بە دۆلار.

‎ئاماژەی بەوەشداوە، بەم هەنگاوەشی عێراق دەیەوێت یەدەگی دراوە بیانییەکان جگە لە دۆلار لە وڵاتدا زیاتربێت، بەوەش بەهای دۆلار روو لە دابەزین بکات.

پوتین لەسەر شەڕی ئۆكراینا دەستی ئاشتی بۆ ئەمریكا درێژ دەكات
پێشت پوتین لەسەر شەڕی ئۆكراینا دەستی ئاشتی بۆ ئەمریكا درێژ دەكات
كەشوهەوای هەرێم گۆڕانكاری بەسەردا دێت
دواتر كەشوهەوای هەرێم گۆڕانكاری بەسەردا دێت
پەیوەندیدار