بەغدا؛ ١٦ تۆمەتبار دەستگیركرا و دەستیش بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەردا گیرا



شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق ڕایدەگەیەنێت ، لەمیانی زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆنی هێزە ئەمنییەكانی عیراقدا لە پارێزگای بەغدا، ١٦ تۆمەتبار دەستگیر كران، دەستیش بەسەر ژمارەیەك پارچە چەك و بڕێك ماددەی هۆشبەردا گیرا.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، كە لە لایەن هێزەكانیانەوە زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆن لە ژمارەیەك ناوچەی رۆژهەڵات و رۆژئاوای پارێزگای بەغدا ئەنجامداوە و بەوهۆیەوە ١٦ تۆمەتبار دەستگیركراون.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە لە میانی ئۆپەراسیۆنەكاندا، دەست بەسەر ژمارەیەك پارچە چەك و بڕێك ماددەی هۆشبەردا گیراوە.

 

تەندروستی سلێمانی خرايە ئامادەباشییەوە و 25 تیمی بڵاوكردەوە
پێشت تەندروستی سلێمانی خرايە ئامادەباشییەوە و 25 تیمی بڵاوكردەوە
پوتین لەسەر شەڕی ئۆكراینا دەستی ئاشتی بۆ ئەمریكا درێژ دەكات
دواتر پوتین لەسەر شەڕی ئۆكراینا دەستی ئاشتی بۆ ئەمریكا درێژ دەكات
ەیوەندیدار