لە عێراق دەوامی فەرمانگەکان گۆڕانکاری بەسەردا دێت و  نرخی بەنزین گران دەکرێت



ئەنجوومەنی وەزیران سەبارەت بە دەوامی فەرمی فەرمانگەکان بریاریدا و چەندین ڕێکاری نوێ دەگرێتەبەر و ئاماژە بەوەدەکات، بۆ ماوەی سێ مانگ ئەم ڕێکارانە وەک تێست جێبەجێدەکرێت.

ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا لەدوای کۆتایهاتنی پشووەکانی جەژنی ڕەمەزان چەند گۆڕانکارییەک لە دەوام و نرخی سوتەمەنی بکات لە عێراق بەم شێوەیە:

بەشێک لە فەرمانگەکانی حکومەت لە کاتژمێر ٧ی سەرلەبەیانییەوە دەوامی فەرمییان دەستپێدەکات بۆ کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ، و بەشێکی تریان کاتژمێر ٩ی بەیانی دەوامییان دەستپێدەکات بۆ کاتژمێر ٤ی پاشنیوەڕۆ،

هاوکات لەبارەی سوتەمەنییەوە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە بەرزکردنەوەی نرخی سووتەمەنی بۆ دووجۆری سەرەکی لە وێستگەکانی سوتەمەنی ئەوانیش بەنزینی محەسەن و سوپەر بە جۆرێک نرخی لیترێک بەنزینی محسن دەبێتە  (850) دینار بۆ هەر لیترێک، وە بەنزینی سوپەر بۆ (1,250 دینار) بۆ هەر لیترێک، و ئەم بڕیاە لە بەرواری 1ی مانگی ٤ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە
پێشت ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە
بڕوخێ و بژی
دواتر بڕوخێ و بژی
ەیوەندیدار