كەشوهەوای هەرێم گۆڕانكاری بەسەردا دێت



كەشوهەوای ناوچەكانی هەرێمی كوردستان گۆڕانكاری بەسەردادێت و بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕادەی شێ‌، تەم و مژ دروست دەبێت.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، تا كاتەكانی ئەمشەو بارانبارینی پچڕ پچڕ و مامناوەند لەناوچەی جیاجیادا بەردەوامی ئەبێت و كاتەكانی شەو بۆ پێش نیوەڕۆی سبەی دوو شەممە ٢٦-١٢-٢٠٢٢ بەھۆی بەرزبوونەوەی ڕادەی شێ ئەگەری دروستبوونی تەم و مژ بەچڕی جیاواز لە زۆربەی ناوچەكاندا ئەبێت.

ڕاشیگەیاند، سبەی كەش سەقامگیر ئەبێت و لەكاتەكانی نیوەڕۆوە ئاسمانی ھەرێم بە زۆری دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵەھەور.

وتیشی، “پلەكانی گەرما بەجێگیری ئەمێنێتەوە، خێرایی با لەسەرخۆ ئەبێت ٥-١٠ كم/س لە ئاڕاستەی باكووری ڕۆژھەڵاتەوە”.

بانكی ناوەندی بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار ڕێكارێكی نوێ دەگرێتەبەر
پێشت بانكی ناوەندی بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار ڕێكارێكی نوێ دەگرێتەبەر
خەڵك؛ وردەكاری بەرزبوونەوەی دۆلار ئاشكرادەكات … ئاگاداربن دادەبەزێتەوە
دواتر خەڵك؛ وردەكاری بەرزبوونەوەی دۆلار ئاشكرادەكات … ئاگاداربن دادەبەزێتەوە
ەیوەندیدار