نمەباران دەبارێت و پلەی گەرماش بەرزدەبێتەوە



کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات ئەمڕۆ لە زۆربەی کاتەکاندا نمەباران ببارێت و سبەینێش پلەی گەرما بەرزبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا لەگەڵ بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکان.

ڕوونیشیکردەوە کە لە کاتەکانی ئێوارەدا باران بارین بە شێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند تەواوی ناوچەکان دەگرێتەوە ڕێژەی دابارینیش لە پارێزگای دهۆک زیاتر دەبێت.

کەشناسی ئەوەشی خستەڕوو کە سبەینێ چوارشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی بارانی پچر پچر بە تایبەتی لە کاتەکانی بەیانی زوودا و پێشبینیشی کرد پلەی گەرما 2-4 پلە بەرزبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 18

سلێمانی : 17

دهۆک : 16

کەرکووک : 20

هەڵەبجە : 18

زاخۆ : 17

سۆران : 15

حاجی ئۆمەران : 6

گەرمیان : 22

پزیشکانی نیشتەجێی دێرین، پلەبەند و خولاو بایکۆتی دەوامیان کرد
پێشت پزیشکانی نیشتەجێی دێرین، پلەبەند و خولاو بایکۆتی دەوامیان کرد
بە ڕۆژوو بوون، یارمەتیدەرە بۆ ڕزگاربوونی جەستە لە ژەهرە کەڵەکەبووەکان
دواتر بە ڕۆژوو بوون، یارمەتیدەرە بۆ ڕزگاربوونی جەستە لە ژەهرە کەڵەکەبووەکان
ەیوەندیدار