بەردانەوەی ئاوی دوكان بۆ سلێمانی و دەورووبەری ڕاگیرا



بەهۆی ڕژانی ڕۆنی ڕەش لە تانكەرێك لەناو شارۆچكەی دوكان و مەترسی تێكەڵ بوونی بە ئاوی قەشقۆڵی و ئاوی خواردنەوە، بەردانەوەی ئاوی دوكان ڕاگیرا.

سیروان سەرحەد، قائیمقامی قەزای دوکان ڕایگەیاندووە، لە گەڕەکی فەرمانبەرانی قەزای دوکان تانکەرێک کە ڕۆنی ڕەشی بارکردووە تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بووە، لە ئەنجامدا ڕۆنە ڕەشەکە تێکەڵ بە ئاوەڕۆی گەڕەکەکە بووە و لەوێشەوە ڕژاوەتە دەریاچەکەوە.

ئاشکراشیکردووە، تیمەکانمان لە بەرگریی شارستانی و لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕاسپاردووە، کە دەست بە پاککردنەوەی ئاوەکە بکەن و کێشەکە هێندەی نەماوە و چارەسەردەبێت.

ئاماژەی بەوەکردووە، داوامانکردووە بەردانەوەی ئاو بۆ ناو شاری سلێمانی و ناو دوکانیش ڕابگیرێت بۆ ئەوەی ئاوی پیس بە ماڵان نەگات تا ئەوکاتەی کێشەکە چارەسەردەبێت.

وتوشیەتی، “داوامان لە پڕۆژەی ئاوی دوکان و بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانیش کردووە دابەشکردنی ئاو ڕابگرن تاوەکو ئاوەکە پاکدەبێتەوە”.

تیكتۆك لە سەرتاسەری عێراق قەدەغە دەكرێت
پێشت تیكتۆك لە سەرتاسەری عێراق قەدەغە دەكرێت
دارایی عێراق: بەنیشتمانی كردنی مووچەی فەرمانبەران كراوەتە مەرج
دواتر دارایی عێراق: بەنیشتمانی كردنی مووچەی فەرمانبەران كراوەتە مەرج
ەیوەندیدار