ڕایەڵەی مامۆستایانی گۆڕان: پشتگیری لەداوا ڕەواکانی مامۆستایان دەکەین



ڕایەڵەی مامۆستایانی بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر خۆپیشاندانی ئەمڕۆی مامۆستایان “دژی نەبوونی مووچە و هەژماری من” و دەستگیركردنی ژمارەیەك لە مامۆستایانی ناڕازی بەیاننامەیەك بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، ئەو مامەڵە ناتەندروستەی هێزە ئەمنیەکان ئیدانە دەکەین و پشتگیری لەداوا ڕەواکانی مامۆستایان دەکەین.

ڕایەڵەی مامۆستایانی بزووتنەوەی گۆڕان لە بەیاننامەكەدا ئاماژەیان بەوەكردووە، بەشێک لە مامۆستایانی سلیمانی لە شەقامی مەلیک محمود خۆپیشاندانێکی مەدەنیان ئەنجامدا دژی بەهەژمارکردنی زۆرەملێ و پێدانی مووچەکانیان کەماوەی دوو مانگە فەرمانبەران و مامۆستایان مووچەیان وەرنەگرتووە.

جەختیشی كردۆتەوە، بە زووترین کات ئەو مامۆستایانە ئازاد بکرین چونکە لێکەوتەی خراپی لێدەکەوێتەوە بەوکارەیان خەباتی مەدەنی دەکەویتە ژێر پرسیارەوە.

بەیاننامەیەک لەرایەڵەی مامۆستایانی بزوتنەوەی گۆران بۆڕای گشتی
ئەمرۆ دووشەممە /۲٥/۳/۲٠۲٤بەشێک لە مامۆستایانی سلیمانی لە شەقامی مەلیک محمود خۆپیشاندانێکی مەدەنیان ئەنجامدا دژی بەهەژمارکردنی زۆرە ملێ و پێدانی مووچەکانیان کەماوەی دوومانگە فەرمانبەران ومامۆستایان مووچەیان وەرنەگرتوەبەلام هێزە ئەمنیەکان رێگریان لێکردن و لەئەنجامدا چەند مامۆستایەکی نارازیان دەستگیرکردو پشیوی وئاڵۆزی دروست بوو ئیمە لە رایەڵەی مامۆستایانی بزوتنەوەی گۆران ئەو مامەڵە ناتەندروستەی هێزە ئەمنیەکان بەرامبەر مامۆستایان ئەنجامیاندا ئیدانە دەکەین وپشتگیری لەداوا ڕەواکانی مامۆستایان دەکەین.
هیوادارین بە زووترین کات ئەو مامۆستایانە ئازاد بکرین چونکە لێکەوتەی خراپی لێدەکەوێتەوە بەوکارەیان خەباتی مەدەنی دەکەویتە ژێر پرسیارەوەلەم ناوچەیە ئازادی ودیموکراتی ومافی مرۆڤ پێشیل دەکریت
بەرزوپیرۆز بیت ئیرادە و شکۆی مامۆستایان
رایەڵەی مامۆستایانی بزوتنەوەی گۆران
۲٥/۳/۲٠۲٤

دارایی عێراق: بەنیشتمانی كردنی مووچەی فەرمانبەران كراوەتە مەرج
پێشت دارایی عێراق: بەنیشتمانی كردنی مووچەی فەرمانبەران كراوەتە مەرج
مووچەخۆران بۆ متمانەیان بە هەژماری من نییە؟
دواتر مووچەخۆران بۆ متمانەیان بە هەژماری من نییە؟
ەیوەندیدار