ماهیر زەین لە ئامەدەوە سروودێکی بە کوردی بڵاوکردەوە



ماهیر زەین، ھونەرمەندی لوبنانی کە ھەڵگری ڕەگەزنامەی سویدییە، سروودێکی ئایینی بە زمانی کوردی بڵاوکردەوە کە کاری وێنەگرتنەکەی لە ئامەدی باکووری کوردستان تۆمار کردووە.

ماھیر زەین لە ھەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، نوێترین بەرھەمی خۆی بە زمانی کوردی بە ناوی “ئەی غەفور و ڕەحیم” کە سروودێکی ئایینییە لە مانگی ڕەمەزاندا بڵاوکردەوە.

کاری وێنەگرتنی ئەو سروودە ئایینییە لە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان تۆمار کراوە.

لەگەڵ بڵاوکردنەوەی سروودە ئاینییە نوێیەکەی ماھیر زەین ڕایگەیاندراوێکی بە کوردی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەداوە: “من زۆر بەختەوەرم کە دەرفەتێکم بۆ ڕەخسا، بۆ ئەوەی بتوانم بە چەندین زمانی جیاواز سروودی ئایینی بڵێم” و هیواشی خواستووە هەوادارەکانی سروودە کوردییەکەیان بە دڵ بێت.

ڕاشیگەیاندووە، تا ئێستا بە ھەشت زمانی جیاواز، سروودە ئایینی تۆمارکردووە ھەروەھا و باسی لەوەش کردووە کە وەک موسڵمانێک پێی وایە سەرەڕای ھەموو جیاوازییەک ھەموو مرۆڤەکان یەکسانن.

لەم کلیپەدا، تیشک خراوەتە سەر جوانی مێژوویی پارێزگای ئامەد لە باکووری کوردستان و شوێنەوارەکانی.

 

سەندیکای کارمەندانی تەندروستی بایکۆتی ڕاگەیاند
پێشت سەندیکای کارمەندانی تەندروستی بایکۆتی ڕاگەیاند
تورکە نەتەوەپەرستەکان هێرشیان کردە سەر هاووڵاتییانی کورد
دواتر تورکە نەتەوەپەرستەکان هێرشیان کردە سەر هاووڵاتییانی کورد
ەیوەندیدار