سەندیکای کارمەندانی تەندروستی بایکۆتی ڕاگەیاند



سەندیکای کارمەندانی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند لە دوای لێدوانەکەی وەزیری داراییەوە بۆیان دەرکەوت کە ئومێدی دابەشکردنی مووچە نییە بۆیە بڕیاری بایکۆتکردنیان دا.

ئەمڕۆ دووشەممە، هاوژین عوسمان، سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی سلێمانی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، 54 رۆژە مووچە دابەشنەكراوە و مووچەی مانگی دووش 57 رۆژ چاوەڕێمانكرد تاوەكو دابەشكرا و لەساڵی رابردووش سێ مووچە دابەشنەكراوە.

ئەوەشی خستەڕوو کە بە هۆی دابەشنەکردنی مووچەوە كارمەندانی تەندروستی، فەرمانبەران، پزیشكان و مووچەخۆران لەبارودۆخێكی زۆر سەختدان و ئەستەمە بتوانرێت بەردەوامی بە خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان بدرێت.

سەرۆكی سەندیكای كارمەندانی تەندروستیی سلێمانی ئاماژەی ڕاشیگەیاند، لە دوای لێدوانەکەی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری داراییەوە دەرکەوت هیچ ئومیدێک بۆ دابەشکردنی مووچە نییە، بۆیە بڕیاری بایکۆتکردنیان دا.

ڕوونیشیکردەوە، بایکۆتەکە نەخۆشخانەکانی فریاكەوتن و بەشە هەستیارەكان ناگرێتەوە.

مشتومڕى مه‌عریفى لەسەر لاسەنگی مێژوویی: بۆئه‌وه‌ى كورد مێژوو دروست بكات
پێشت مشتومڕى مه‌عریفى لەسەر لاسەنگی مێژوویی: بۆئه‌وه‌ى كورد مێژوو دروست بكات
ماهیر زەین لە ئامەدەوە سروودێکی بە کوردی بڵاوکردەوە
دواتر ماهیر زەین لە ئامەدەوە سروودێکی بە کوردی بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار